هێرشێکی هەمەلایەنەی لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن هێرش دەکاتە سەر شەهبا، تل ڕەفعەت، تل تەمر و دربەسییە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تل ڕەفعەت و گوندی مەدیۆن لە ڕۆژئاوای شەهبا و گوندی درارا لە ڕۆژهەڵاتی تل تەمر بە تۆپ و هاوەن بۆردومان دەکات.

هاوکات دەوڵەتی داگیرکەر ڕاستەوخۆ تەقەی لە کرێکارانی کشتوکاڵی کرد، کە لە گوندی چەتەلێ لە ناوچەی درباسییەى حەسەکەدا لەسەر زەوییەکان و کێڵگەکاندا کاریان  دەکرد.

لە گوندەکانی دردارا و تل ڕەفعەت بەهۆی بۆردومانەکەوە چەند ماڵێک زیانی بەرکەوتووە.

ژ.ت