هێرشی داگیرکاری لەدژی شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەری گوندەکانی شەرا و شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد. زیاتر لە ٥٠ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتوون. هاوکات لە حەسەکەشەوە دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەم هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و هەم هێرشیش دەکاتە سەر شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی داعش و نوسرە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تنبێ، کشتارێ و ئیرشادییە لە ناوچەی شەرای عەفرینیان و تۆپبارانیان کرد. زیاتر لە ٢٠ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتوون.

هاوکات سوپای چەتەکانیش گوندەکانی سۆخانەکێ و بێنێ-یان سەربە شێراوای عەفرین تۆپباران کرد و نزیکەی ٣٠ گولـلە تۆپ بەر دەورووبەری ئەو گودانە کەوتون.

هەروەها لە باشوری حەسەکە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە. تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.

ژ.ت