هێرشی دەوڵەتی تورک لە ڕەقا و دێرەزۆر شەرمەزارکرا

هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە رەقا و دێرەزۆر شەرمەزارکرا.

خۆپیشاندانەکەی رەقا لەلایەن پارتی دوارۆژی سوریا، لە گوندەکانی باکوری رەقا رێکخرا. بە سەدان دانیشتوی گوندەکانی باکوری رەقا، دەزگا مەدەنیەکان، ئەندامانی لقی رەقای پارتی دوارۆژی سوریا و کەسایەتیەکانی هەرێمەکە، بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.

خۆپیشاندەران لە دەروازەی شاروچەکی کالتاوە بەرەوە چواڕیانی ناوەڕاستی شارەکە بەڕێکەوتن. خۆپیشاندەران وێنەی شەهیدان، ئاڵاکانی قەسەدە و پارتی دواڕۆی سوریا و پانکارتی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورکیان بەرزکردەوە و دروشمی 'تیرۆریست ئەردۆغانیان" وتەوە.

خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی ناوەڕاستی شاروچکەکە راگیرا و خۆپیشاندەران خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان.

لەسەر ناوی پارتی دواڕۆژی سوریا، نەسیبا ئەلحەسەن جێگری ئەنجومەنی پارتەکە لە گوندەکانی باکوری رەقا، لەسەرناوی دانیشتوانی کالتا و ماڵی گەل، ئیبراهیم ئەلیاسین، هەروەها لەسەرناوی ریشسپیانی هۆزەکانی هەرێمەکە ئەیاد ئەلمحەمەد قسەیان کرد.

لە قسەکردنەکاندا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەتی ناوچەی عەین عیسا شەرمەزارکرا و پشتگیری بۆ قەسەدە لەبەرانبەر هێرشەکان پیشاندرا.

هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشکرا کە پشتگیری لە گەلانی هەرێمەکە بکەن.

دێرەزۆر

لە شاروچکەی زێبانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر بە دەیان هاوكاتی، لەگەڵ شێخ و ڕیشسپی هۆزەکانی هەرێمەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، پشتگیری لە قەسەدە دەکەن و وابەستەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکن.

خۆپیشاندەران کە لە کۆڵانەکانی شارەکە گەڕان، لە رێگای دروشمەکانیانەوە پشتڕاستیان کردەوە کە گەلانی هەرێمەکە داگیرکەری قەبول ناکەن ورێگا نادەن داگیرکەران خاکەکەیان داگیر بکەن. هەروەها رایانگەیاند هەموو هۆزەکانی دێرەزۆر لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدان.

خۆپیشاندان لە چواڕیانی شارەکە بۆ میتینگ گۆڕا و لەوێ شیخ دەهیم خەلیل ئەلشوێش کەسایەتی هۆزی ئەلبوجامیل قسەی کرد و رایگەیاند، هۆزەکانی دێرەزۆر وابەستەی پرۆژەی بەڕێوەبریەتی خۆسەر و برایەتی گەلانن و رێگا نادەن دەوڵەتی تورک و هێزەکانی دیکە ئارامیان تێکبدەن.

شیخ دەهیم خەلیل ئەلشوێش داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و کۆتایی بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هێرشەکانی بۆ سەر عەین عیسا بهێنێت.

دواتر عەبدولوەهاب خدر ئەل حەج هاوسەرۆکی ئەنجومەنی زێبان قسەی کرد و تەئکیدی کردەوە، دانیشتوانی هەرێمەکە هەمووان دەستوەردان لە کاروباری هەرێمەکە رەتدەکەنەوە و وتی، تاکە رێگای پاراستنی دەستکەوتنەکانی گەلی هەرێمەکە بەرخۆدژانە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی تورک لە ڕێگای پشتگیریکردن لە شانە شاراوەکان دەیان چالاکی تیرۆریستی ئەنجامداوە و هەرڵی تێکدانی ئارامی هەرێمەکە دەدات.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "ئێمە وەک هۆزەکانی دێرەزۆر تەئکید دەکەینەوە، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتداین کە لە گەنجەکانی خۆمان پێکهاتووە. قەسەدە تیرۆری هەرێمەکە لەناودەبات و بە هەزاران شەهیدیشی داوە. ئێمە هەموو کاتێک لەدژی ئەو کەس و لایەنانە دەوەستینەوە کە ئەجندای دەرەکی جێبەجێ دەکەن و هەوڵی تێکدانی ئارامی هەرێمەکە دەکەن.

ف.ق