هێرشی دەوڵەتی تورک لە تەل تەمر تێکشکێنرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی ئوم ئەلکێفی تەل تەمر. ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر رایگەیاند، هێرشەکەیان تێکشکاندووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشی کردە سەر گوندەکانی قاسمیە و ئوم ئەلکێفی سەر بە ناوچەی تەل تەمر.

ئەنجومەنی سەربازی تەل تەرم، وڵامی هێرشەکانی دایەوە و هێرشەکەی تێکشکاند.

بەپێی سەرچاوەکانی ناو ئەنجومەنی سەربازی تەل تەرم، ژمارەیەک چەتەی تورک کوژراون و بریندارکراون.

دەوڵەتی تورک بەپێی کاتژمێری هەریمەکە لە کاتژمێر ١٥:٥٠ خولەکدا گوندەکانی تەویلا، تەل تەویل و تەل گەرابێتیان بۆردومان کردووە.

ف.ق