هەوڵدانی چەتەکان تێکشکا، سەربازێکی سوپای تورک و ٦٥چەتە کوژران

فەرماندەیی گشتیی مەجلسی سەربازی گرێ سپی دەربارەی هەوڵی چەتەکانی بۆ سەرعەین عیسا ڕایگەیاند، سەربازێکی سوپای تورک و ٦٥ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران و ٥٣ چەتەش بریندار بوون.

فەرماندەیی مەجلسی سەربازی گرێ سپی دەربارەی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە زیاتر لە ٢مانگە بەردەوامە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

 تا ئیستا زیاتر لە ١٧٠ جێگە لە دەورووبەری ناوچەی عەین عیسا تۆپبارانکراوە کە زۆربەی شوێنی خەڵکی مەدەنیە. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٦کەسی مەدەنی کوژران و ١٦کەسی تریش برینداربووە.

ڕیاد خەلەف فەرماندەی گشتی مەجلسی سەربازی گرێ سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا بۆ دەزگەکانی ڕاگەیاندن وتی: " هەوڵدانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ئەوەی گوندەکانی سەر ڕێگەی ام ٤ کۆنتڕۆڵ بکات، هێشتا بەردەوامە. ڕۆژانە بە دەیان تۆپ و مووشەک دەهاوێژرێتە گوند و شارۆچکەکە و ئاخرین جاریش دوێنێ بوو."

راید خەلەف دەستنیشانیکرد کە تۆپ بارانی دەوڵەتی تورک زیان دەگەێنێتە ژینگە و شوێنی خەڵکی مەدەنی و وتی: " لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا خەڵک دەکوژرێن. تۆپ لە دەورووبەری شارۆچکەکە و ڕێگەی ام ٤ دەکەوێت کە بۆ ژیانی خەڵکی مەدەنی مەترسییەکی جیدیە. لە کاتێکدا کە هێرشەکان بەردەوامە هێزەکانی ئێمە ناتوانن ئەو گولە تۆپانە پووچەڵ بکەنەوە.

خەلەف دەستنیشانی کرد کە هێزەکانیان لە دژی ئەوهێرشانە دەوەستنەوە و تۆپبارانەکان دەگەێتە گوندی مەلەک سەیدا و مشرفێ.

دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی لە ڕۆژی ٢٣ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠ دەستیان بە هێرشی سەربازی کردووە کە شارۆچکەی عەین عیسا کۆنتڕۆڵ بکەن و هێزەکانی رووسیا لە بارەگایەک لە باشووری شارۆچکەکە کشایەوە.

قەسەدە ڕایگەیاند کە ٣ هەوڵدانی چەتەکان بۆ دەربازبوونیان بۆ هەرێمەکە تووشی شکەست هاتووە، لە ئەنجامی وڵام دانەوەی هێزەکانمان سەربازێکی سوپای تورک و ٦٥چەتە کوژراون و ٥٣چەتەش برینداربوون.

ک-ش