هەوڵێکی تری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تێکشکا

شەڕڤانانی قەسەدە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە سەر ڕێگەی ام ٤ لە نزیک گوندی مشرفایان تێکشکاند. داگیرکەران هەرێمەکەیان تۆپبارانکرد.

گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەوڵیاندا لە ڕێگەی گوندی مشرفێ-ی سەر رێگەی ام ٤ دزە بکەنە ناو عەین عیسا، بەڵام شەڕڤانان ئەم هەوڵەیان تێکشکاند.

دوای ئەوەی کە ئەم هەوڵەی داگیرکەران تێکشاکا، سوپای داگیرکەری تورک  و چەتەکانی بە تانک و هاوەن گوندی مشرفا، سایلۆی گەنم، ڕێگەی ام ٤ یان بە چڕی تۆپبارانکرد.

ک-ش