هیزەکانی رزگاریی عەفرین یادی شەهیدێکی کردەوە

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (HRE) رایگەیاند، هاوڕێ شۆڕش ئاندۆک لە ڕووداوێکدا شەهید بووە.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (HRE) لەوباەریەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:

 "لە دژی ئەو داگیرکەری و پاکتاوکارییەى، کە لەسەر وڵاتەکەمان ئەنجام دەدرێت، تێکۆشانەکەمان بە هەموو قورسی و سەختییەکانییەوە بەردەوامە. لەم تێکۆشانەدا هەموو شەهیدێک تووڕەیی لە دژی دوژمن زیاتر دەکات. ئەو شەهادەتانەى، کە لە ناوەختدا ڕوودەدەن زۆر ئازارمان دەدات. هەڤاڵمان شۆڕش ئاندۆک رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو.

هەڤاڵ شۆڕش تا دوا هەناسەى بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کرد و هەمیشە مایەی هێز و باوەڕ بوو بۆ هەڤاڵەکانی.

ئێمە بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان لە کەسایەتی هەڤاڵ شۆڕش دا دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکەمان و گەلەکەمان دەکەین".

ژ.ت