هۆزە عەرەبەکان: نەک شەڕی ئێزدیان شەڕی دەوڵەتی تورک بکەن

سەرۆک هۆزەکانی عەرەبی کانتۆنی حەسەکە بانگەوازیان لە حکومەتی عێراق کرد و رایانگەیاند کە لە جێگەی ئەوەی شەڕی کۆمەڵگەی ئێزدی بکەن، لەدژی دەوڵەتی تورک شەڕ بکەن.

ریشسپی و سەرۆک هۆزەکانی ناوچەی هۆلی کانتۆنی حەسەکە راگەیەنراوێکیان خوێندەوە و هێرشی سوپای عێراقیان بە دەستی پەدەکە بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد.

سعود ئەلسالم سەرۆکی هۆزی ئەلجەبور لەگەڵ ریشسپیان و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی هۆڵ راگەیەنراوێکی خوێندەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا وتی، " ئێمە بە توندی هێرشی سەر شەنگال و گەلی ئێزدی شەرمەزار دەکەین. دوای ئەوەی لە هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال گەلتان بە تەنها بەجێهێشت و دوای ئەوەی شارەکە رزگار کرا، ئێستا سوپای عێراق و پەدەکە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئەوەێ و کۆنتڕۆڵی بکەنەوە."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بە فیداکاری یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) شەنگال رزگارکرا.

ریشپیەکان بانگەوازیان لە حکومەت و سوپای عێراق کرد کە لە جێگەی ئەوەی لەدژی گەلی شەنگال، لەدژی سوپای تورک شەڕ بکەن و داگیرکەری لەسەر عێراق کۆتایی پێبهێنن.

هەروەها پیلانگێری سەر شەنگال و گەلەکەی شەمرزارکرا و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، لە بەرانبەر پیلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵنەخەڵەتێن کە دەیەوێت عێراقیش داگیر بکات. هەروەها رێگە نەدەن کە داعش جارێکی دیکە چالاک ببێت.

ف.ق