هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی بەیلان لەیلونی لە ١٠ی ئەیلولدا شەهید بووە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەڕڤانێکیان بەناوی محەمەد جومعە (بەیلان لەیلولنی) لە ١٠ی ئەیلولدا لە هەرێمی عەفرین شەهید بووە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" لە چوارجێوەی قۆناغی دووەمی سەردەمدا هاوڕێمان محەمەد جومعە (بەیلان لەیلونی) لە ١٠ی ئەیلولدا کاتێک لەسەر ئەرکەکەیبوو، شەهید بوون.

هاوڕێمان بەیلان لە شاری قەڵای بەرخۆدان عەفرین لەدایک بووە. لە سەرەتای شۆڕشی رۆژئاوادا بۆ پاراستنی گەلەکەی و پاراستنی بەهای مرۆڤایەتی جێی خۆی لە سەنگەری بەرخۆداندا گرت کار و خەباتێکی زۆری کرد. لە بەرخۆدانی سەردەمی عەفریندا شایەدی بۆ بەرخۆدانێکی مێژوویی کرد و ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا. دوای داگیرکردنی عەفرین، هەم بۆ رزگارکردنی عەفرین و هەم تۆڕەیی لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تور، لەنێو هیزەکانماندا جێی خۆی گرت و تاوەکو شەهید بوو بە فیداکاریەکی گەورە خەباتی کرد.

ئێمە وەک هێزەکانی رزگاری عەفرین لە کەسایەتی هەڤاڵ بەیلاندا یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بەڕێزەوە دەکەینەوە. سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکەمان و دواتر سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناسناو: بەیلان لەیلونی

ناو و پاشناو: محەمەد جومعە

ناوی دایک: بەسما

ناوی باوک: عەلی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: عەفرین / ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

ف.ق