هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی زنار عەفرین (رەئمان حسێن) ٢٥ی تەمموز لە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە عەفرین شەهید بووە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لەبارەی شەهیدبوونی شەڕڤانێکی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"رۆژی ٢٥ی تەمموز لە هەرێمی عەفرین هاوڕێمان زنار عەفرین لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. لە هەمان تۆپباراندا ٢ هاوڕێمان بریندار بوون.

هاوڕێ زنار لە عەفرین لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. هەستی وڵاتپارێزی لە کەسایەتی خۆیدا بۆ زانست گۆڕی و لەسەر ئەم بناغەیە بۆ تۆڵەکردنەوە لە داگیرکەران ساڵی ٢٠٢٠ بەشداری ریزەکانی ئێمە بوو. هاڕێ زنار هەموو کاتێک بە مۆڕاڵ و جۆشێکی گەورەوە کار و خەباتی بەڕێوەدەبرد و هەموو ئەرکەکانی سەر شانی بە بەرپرسیاریەکی گەورە جێبەجێ دەکرد. تا دوایین ساتی ژیانی لەسەر هەڵوێستەکەی بەردەوام بوو و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ئازادی بوو.

ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ زناردا یادی هەموو شەهیدانی قاڕەمان بەڕێزەوە دەکەینەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و گەلەکەمان دەکەین."

ناسنامەی شەهیدی هێزەکانی رزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:

ناسناو: زنار عەفرین

ناو و پاشناو: رەحمان حسێن

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: عەلی حسێن

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین / ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢١

ف.ق