هێزەكانی رزگاریی عەفرین: ١٤ داگیركەر كۆژران، ٧یان سەربازی تورک بوون

هێزەكانی رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، لەعەفرین، باب و مارع و جندرێس چالاكیان پێكهێناوە و لەو چالاكیانەشدا ٧ سەرباز و ٧ چەتە كۆژراون و ٣ چەتەی دیكەش برینداربوون.

هێزەكانی رزگاریی عەفرین "هەرەئە" سەبارەت بە چالاكیەكانی خۆیان لەنێوان ١٠ تا ١٦ی تەشرینی یەكەم لەدژی ئەرتەشی داگیركەری تورك، راگەیندراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە.

راگەیەندراوەكە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی هەرەئە بڵاوكراوەتەوە و وەها دەڵێت:

رۆژی ١٠ی تەشرینی یەكەم لەئەنجامی چالاكیەكی تایبەت لەهەرێمی مارع، سەرچەتەیەك كۆژرا و چەتەیەكی دیكە بریندار بوو.

لە هەمان رۆژدا لەسەر رێگەی جندرێس لەئەنجامی چالاكیەكدا ٢ چەتە بریندار بوون.

رۆژی ١١ی تەشرینی یەكەم لەهەرێمی مارع، لەئەنجامی چالاكیەكی نیشانە شكێندا، چەتەیەك كۆژرا.

لە ١٢ی تەشرینی یەكەمدا لەهەرێمی عەفرین و باب لەبەرامبەر چوار ناوەندی ئەرتەشی توركی داگیركەر چالاكی تایبەت پێكهاتن.

لەئەنجامی ئەو چالاكیانەدا ٥ سەربازی توركی داگیركەر كۆژران و هاوكات ئۆتۆمبێلێکی دوشكا هەڵگر تێكشكێندرا.

لەهەمان رۆژدا لەهەرێمی باب لەدژی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك چالاكی پێكهات. لەئەنجامدا لەو چالاكیەشدا ٥ چەتە كۆژران و زەبرییش لە ئۆتۆمبێلی چەتەكانیش وەشێندرا.

لە ١٤ی تەشرینی یەكەمدا لەگوندی كەفەرجەنە لەهەرێمی عەفرین، لەبەرامبەر ئەرتەشی داگیركەری تورك چالاكی پێكهات و لەئەنجامی ئەو چالاكیەش دا ٢ سەبازی تورك كۆژران و سەربازێكی تریش بریندار بوو.

لە ١٦ی تەشرینی یەكەم لەهەرێمی عەفرین لەئەنجامی چالاكیەكدا ئۆتۆمبێلێكی چەتەكان تێكشكێندرا.

لەو چالاكییانەدا بەگشتی ٧ سەربازی ئەرتەشی توركی داگیركەر و ٧ چەتەی تر كە یەكێكیان سەرچەتە بوو كۆژران و ٣ چەتەی دیكەش بریندار بوون.

ژ.ت