هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ٥ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە ئەنجامی زنجیرە چالاکییەکەدا ٥ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژراون.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین راگەیاندراوێکی لەبارەی ئەو زنجیرە چالاکییەوە بڵاوکردەوە، کە لە رۆژانی ١٧ و ٢٤ی ئایاردا لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدراون.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ١٧ی ئایاردا لە گوندی هەجیکای ناوچەى راجۆ لە چالاکییەکی سابوتاژدا ٢ چەتە کوژراون و ٢ چەتەی تریش بریندار بوون.

راشیگەیاندووە، لە ١٨ی ئایار لە گەڕەکی ئەشرەفییە لە عەفرین چالاکییەکی نیشانەشکێنی ئەنجامدرا و لەو چالاکییەدا چەتەیەک بریندار بوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ١٩ی ئایاردا لە هەرێمی جەرابلوس لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی سابوتاش ئەنجامدراوە، بەڵام زانیاری روون لەبارەی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ئەو چالاکییە لە بەردەستدا نییە.

هەروەها لە ٢٤ی ئایاردا لە گوندی کەفەرخوشە لە هەرێمی عەزاز لە چالاکییەکی نیشانەشکێنیدا ٢ چەتە کوژران.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لە هەمان هەرێم لە گوندی کل جبرین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە بارەگای سەربازیی داگیرکەران کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە سەربازێک کوژرا و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون".

باسی ئەوەشکراوەو، لەو چالاکییانەدا بە گشتی ٤ چەتە و سەربازێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون و ٣ چەتە و ٢ سەبازیش بریندار بوون.

ژ.ت