هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ٥ ئەفسەری پۆلیسی تیمە تایبەتەکان و چەتەیەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاند، لە باب و شێراوا چالاکیی وەڵامدانەوەیان ئەنجامداوە و لە ئاکامی ئەو چالاکییانەدا ٥ پۆلیسی تیمە تایبەتەکانی داگیرکەر بە ناوی (POH) و چەتەیەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاندووە، هێزەکانیان لە ١ و ٤ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەکانی باب و مارع و شێراوا چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم، لە دژی بارەگایەکی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی باب چالاکییەک ئەنجامدرا.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٥ پۆلیسی تیمە تایبەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر (POH) کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشیش تێکشکێنراوە.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا، ئەم زانیارییانە لەسەر چالاکییەکانی ٤ی تشرینی یەکەم خراونەتەڕوو:

"چەتەیەک لە چالاکیی نیشانە شکێنی دا لە ناوچەى مارع بریندار بوو. هەمان ڕۆژ، لە ئەنجامی چالاکییەکی نیشانەشکێنی دا چەتەیەک لە ناوچەی شێراوای عەفرین کوژرا".

ژ.ت