هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ٦ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی رزگاریی عەفرین ڕاگەیاند، ٦ داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە چالاکییەکانی هێزەکانیاندا لە ناوچەکانی باب و مارع کوژراون، کە ٣ کوژراویان سەربازی تورک بوون. ڕاشیگەیاندوە، ٧ داگیرکەریش برینداربوون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین سەبارەت بە چالاکیی هێزەکانیان لە ناوچەکانی باب و مارع ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەنجامەکانی چالاکییەکان بریتین لە:

"لە ١١ی ئابدا لە ئەنجامی چالاکییەکدا لە هەرێمی مارع ٣ چەتە کوژران و ٢ چەتەی دیکەش برینداربوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی جیپ تێکشکێنرا.

ڕۆژی ١٢ی ئاب لە ناوچەی باب لە دژی بارەگایەکی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣ سەربازی داگیرکەر کوژران و ٥ سەربازی تریش برینداربوون.

لە ئەنجامی ئەو دوو چالاکییەدا ٣ سەرباز و ٣ چەتە کوژران و ٥ سەرباز و ٢ چەتەش برینداربوون".

ژ.ت