هێزەکانی رژیمی سووریا لە قامیشلوو گەنجێکیان بریندارکرد

چەکدارەکانی هێزی بەرگری نیشتمانی(دیفاع وەتەنی) سەر بە ڕژیمی سووریا لە قامیشلوو گەنجێکیان بەناوی باسل خدربریندارکرد.

هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەربە ڕژیمی سووریا لە گەڕەکی حلکۆی شاری قامیشلوو دەسرێژی گولەیان لە گەنجێک بەناوی باسل خدرعەلی ٢٧ساڵ تەمەن کرد. لە ئەنجامی ئەو دەسرێژەدا قاچی چەپی خدرگولەی بەرکەوت و برینداربوو. باسل خەڵکی شارۆچکەی تل حەمیسە. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ باسلیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی فەرمانی قامیشلوو.

ماوەی چەند رۆژە دوابەدوای دەستگیرکردنی چەند گەنجێک لەلایەن هێزەکانی سووریا لە نێوان هێزەکانی سووریا و ئاسایشی ناوخۆ ئاڵۆزی هاتووەتە ئاراوە.

ک-ش