هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆڕێکی بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکرد

وتەبێژی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا گەورەترین تۆڕی بازرگانیی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە.

عەلی حەسەن وتەبێژی فەرمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانیی ماددە هۆشنبەرەکانی ڕاگەیاند.

عەلی حەسەن ڕایگەیاند: هێزەکانمان ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ لەدژی ماددە هۆشبەرەکان ئۆپەراسیۆنی “ژیان بەرپرسیارێتییە”ـیان ڕاگەیاند، لە قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا، ژمارەیەک بازرگان و کەسانێک کە پروپاگاندەیان بۆ ماددەی هۆشبەر دەکرد دەستگیرکران.

هەروەها وتی: هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، لە ئەنجامی دوو مانگ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکان هێنانەناوەوەی مادە هۆشبەرەکانیان، کە لە خاڵێکی سوپای نیشتمانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تێدەپەڕی دۆزییەوە.

 

لە بەردەوامی هاتووە: هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان بە هاوکاریی هێزە تایبەتەکان، بەرەبەیانی ٩ی نیسانی ٢٠٢١ گەورەترین باری قاچاخی مادە هۆشبەرەکانیان ئاشکراکرد کە لەلایەن تۆڕێکی بازرگانییەوە بەڕێوەدەبرا، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا، پێنج لەو بازرگانانە کە لە ناوچەکانی ئێمە کاریان دەکرد دەستگیرکران.

عەلی حەسەن ڕێژەی ئەو مادە و چەکانەی لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەردا گیراوە بەو شێوەیە ڕاگەیاندووە:

- ١٩٦هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن

- ٤٧٤هەزار کێسەی حەشیش

- یازدە هەزار و ٢٥٠ دۆلاری ساختە

- ٢٦ دەمانچە

- دوو چەکی قەناس

- دوو چەکی ڕاوکردن

- ٦٣مەخزەنی فیشەک

- سێ شانەی دەمانچە

- چەندین لابتۆپ و ئامێری پێوەندی.

ک-ش