هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لە دێرەزۆر ٢٢ چەتەی داعش دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی دژە تیرۆر ٢٢ داعشیان لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر دەستگیرکرد.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەهۆی تەقینەوە و هەوڵدانی تیرۆریستی لە بەرانبەر کارمەندی مەدەنی و سەربازی لە گوندەکانی رۆژ‌هەڵاتی دێرەزۆر ئۆپەڕاسیۆنی ئەنجامدا. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا شانەیەکی داعش دەستگیرکرا کە ژمارەیان ٢٢ کەسە.

لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنەکە، بەشار ساعیب ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قسەی کرد و وتی، "دوای لێکۆلینەوە شوێنی چەتەکان ئاشکرا کراوە و دواتر دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کراوە.

ساعیب باسی ئەوەی کرد کە ئەندامانی داعش خۆیان لە ماڵەکاندا شاردووەتەوە و هەر یەکەیان بەرپرسی بەشێک بوون.

بەشار ساعیب وتی، "زۆربەی چەتەکان کە دەستگیرکراون، بەرپرسی تیرۆرکردن، چاندنی مین و بەدەستهێنانی لۆجیستیکی داعش بوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئۆپەڕاسیۆنەکە بە بەشداری هاوپەیمانان و هێزەکانی دژە تیرۆر ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆپەڕاسیۆنیان لەدژی چەتەکان و تیرۆر بەردەوام دەبێت.

ف.ق