هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی شه‌هیدێكی بڵاوکردەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاند کە ئەندامێکیان بە ناوی مەجید عەبدوڵلا لەسەر ئەرکی خۆی شەهید بووە.

ناوەندی گشتی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی شەهیدێکی بە ناوی مەجید عەبدوڵلا ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی جزیر شەهید بووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " شەهید مەجید عەبدوڵلا ١٨ی نیسان کاتێک لەسەر ئەرکی پاراستنی خۆی بووە، شەهید بوو و ناسنامەکەی بەم شێوەیەیە:

ناو: مەجید عەبدوڵلا

ناسناو: نەواف

ناوی دایک: سەعیدە

شوێن و مێژووی بەشداری: چلحاغا / ٦ی ئایاری ٢٠٢٠

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: چلئاغا / ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢

ئێمە وەک هێزەکانی ناوخۆ سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید دەکەین. تەئکیدی دەکەینەوە کە تاوەکو مسۆگەرکردنی ئاسایش و ئارامی هەموو هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر ڕێبازی شەهیدان تێبکۆشین."

ف.ق