هێزەکانی ڕزگاری عەفرین چوار جار لە داگیرکەرانیاندا: ١٠ داگیرکەر کوژران

لە چەند چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ١٠ چەتە سزادران و چوار چەتەش برینداربوون.

ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکیی هێزەکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین و دەوروبەریدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

چالاکییەکان لە ڕۆژی ٢٦ بۆ ٣٠ حوزەیران بەمشێوەیە ڕاگەیەندراوە:

ڕۆژی ٢٦ی حوزەیران، لە شارۆچکەی مارع، لەدژی خاڵێکی چەتەکان، چالاکیی نیشانشکێنی ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا چەتەیەک سزدرا، هەمان ڕۆژ لە مەیدانی کاوەی ئاسنگەری عەفرین چالاکییەک ئەنجامدرا کە لە ئەنجامدا سەرچەتەیەک و دوو چەتە سزادران و چوار چەتەی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو ئۆتۆمبێلیش تێکشکێندران.

ڕۆژی ٢٧ی حوزەیران، لە گوندی دابیقە سەربە مارع، لەدژی بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورک، چالاکییەک ئەنجامدرا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی داگیرکەران ڕوون نەبووەتەوە.

ڕۆژی ٢٩ی حوزەیران، لە دەوروبەری شارۆچکەی مارع، ڕیزە چالاکییەکی نیشانشکێنی ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامیدا پێنج چەتە سزادران.

ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران، لە بەردەم گوندی کەفەر کەلبین سەربە عەزاز، لە ئەنجامی چالاکییەکی نیشانشکێنی چەتەیەک بە سزاگەینرا، هەمان ڕۆژ لە مارع ئۆتۆمبێلێکی دۆشکالەسەر لە ئەنجامی چالاکییەک تێکشکێندرا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین هاتووە: لەم چالاکییانەدا، بە گشتی ١٠ چەتە سزادران و چوار چەتەش برینداربوون.