جموجوڵی داگیرکەران بە شەودا زیادی کرد

سوپای تورکی داگیرکەر شەوانە جموجوڵەکانی لە عەفرین، شەهبا و عەین عیسا زیاتر کردووە و بەردەوامیشە لە بۆردوومانەکانی. هاوکات لە گەڕەکی ئەشرەفییەی عەفرین-یش تەقینەوەیەک ڕوویدا.

دەوڵەتی تورک بە سوپاکەی، کە لە چەتەکانی داعش و ئەلقاعیدە پێکهاتووە، گوندەکانی مشەرفە و سەیدا-ی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا و ڕێگای ئێم ٤ی تۆپباران کرد.

هەروەها فڕۆکە چاودێرییەکانی سوپای تورک بە ئاسمانی عەفرین و شەهبادا سوڕانەوە. هاوکات لە گەڕەکی ئەشرەفییەی عەفرین تەقینەوەیەکی ڕوویدا و تا ئێستا هۆکاری ئەو تەقینەوەیە نازانرێت.

ژ.ت