جموجوڵی داگیرکەران لە تل تەمەر وزرگان زۆر بووە

سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی جمووجوڵی خۆیان لە نێوان تل تمەر و زرگان-ی حەسەکە زۆرکردووە.

هەڕەشەکان لە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن سوپای تورکیاوە بەردەوامە.

دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکە جوڵەی سەربازی زۆرکردووە وهێرشەکانی بۆسەرعەین عیسا چڕکردووەتەوە. دەوڵەتی ڕووسیاش لەم نێوانەدا بێدەنگە.

ڕۆژنامەوانان ئەوەیان خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک زۆرترلە گوندی تل مینا و ئوم ئیشبەی زرگان ژمارەی هێزەکانی زۆرکردووە. لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە دەوڵەتی تورک لە گوندی ڕێحانیەی تل تمەرکەرەستەی سەربازی خۆی زۆرتر کردووە.

بە پێی زانیاریەکان لە هەرێمەکەوە چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەسەرڕێگەی تل تەمەر و زرگان. ڕاگەیەنرا کە چەتە ئۆتۆمبێلەکان دەکاتە ئامانج هەربۆیە هاوڵاتیان ئەو ڕێگە بەکار ناهێنن.

ک-ش