جیهان محەمەد: شكستی سیاسەتی ئەنكەرە هۆكارە بۆ نزیكبوونەوە لەحكومەتی سوریا

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری مەسەدە لقی حەلەب، جیهان محەمەد دەڵێت:"نزیكبوونەوە لەحكومەتی سوریا لەلایەن دەوڵەتی توركی داگیركەرەوە، دەرئەنجامی شكستی سیاسەتی دەوڵەتی توركە". جیهان بانگەوازی بۆ ئاكتیڤكردن و كاراكردنی دیالۆگی نیشتیمانی سوریای كرد.

دەوڵەتی توركی داگیركەر كە زیاتر لەدە ساڵە هۆكاری سەرەكی قووڵكردنەوەی قەیران و ئاڵۆزیە ناوخۆیەكانی سوریا بوو و پشتیوانی گروپە چەتەكانی دەكرد و خاكی سوریای داگیركردوە، لەئێستاشدا هەوڵدەدات پەیوەندیەكانی خۆی لەگەڵ حكومەتی سوریا ئاسایی بكاتەوە.

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكراتیك"مەسەدە"، لقی حەلەب؛ جیهان محەمەد لەمبارەیەوە بۆ ئاژانسی هاوار قسه‌ی كردووه‌. جیهان دەڵێت:"ئەگەر بمانەوێت دەستێوەردانەكانی دەوڵەتی تورك لەكاتی ئاڵۆزی و قەیرانەكانی سوریادا ریز بكەین، دەبینین كە بۆ كۆنترۆڵكردنی هەموو جۆگرافیای سوریا دەوڵەتی توركی داگیركەر هەموو رێ و رێبازێكی تاقی كردەوە، بەڵام ئەو هەوڵدانانەی هەمیشە شكستیان هێناوە".

داگیركەری تورك بۆ ئەوەی باڵادەستی خۆی بەرفراوانتر بكات و ئامانجی زیندووكردنەوەی میساقی میللی پێكبهێنێت، زۆر رێ و رێبازی تاقی كردەوە، بەڵام سیاسەتەكانی هەمیشە لەدژی خۆی شكاونەتەوە.

جیهان محەمەد لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا ئاماژەی بەرۆڵی دەوڵەتی تورك كرد و دەڵێت:"سیاسەتی دەوڵەتی تورك شكستی هێنا، لەبەر ئەوەش دەستی بەئاسایی كردنەوە و نزیكبوونەوە لەگەڵ حكومەتی سوریا كردوە و لەسەر مسۆگەركردنی پەیوەندیەكانی نێوانیان هەوڵدەدات. ئەوەش پشتی ئەوەی كە بەئاشكرا سەرۆكی دەوڵەتی سوریایی بەتاوانبار پێناسەكرد و وەكو دەوڵەتی تیرۆریستی پێناسەی كرد و بەئاشكرا داوای دادگایی كردنی دەكرد و بەگوێرەی ئەوان ئەو تاوانباری شەڕە".

جیهان سەرەنجی خستە سەر هەوڵدانی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەم كاتەدا بۆ خۆ نزیككردنەوە لەحكومەتی سوریا و ووتی؛ ئەو هەوڵدانانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك چەندین هۆكاری خۆی هەیە. هۆكاری یەكەم؛ بنكەوتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەسەر حكومەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا؛ چونكە لەوڵاتانی زلهێز گلۆپی سەوزی بۆ هەڵنەكرا. هۆكاری دووهەمینیش، شكستی كۆبوونەوەی تاران كە لە ١٩ی تەمموزی دەربابوو پێكهات و لەهەمانكاتدا شكستی كۆبوونەوەی سووچی كە لەمانگی ئابدا پێكهاتن بوو. شكستی دەوڵەتی تورك لەهەموو لایەكەوە ئەوی ناچار كرد، گۆڕانكاری لەسیاسەتی خۆیدا بكات، بۆیەش دەستی بەلێدوان كردوە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی چەتەكانی ئەرتەشی توركی داگیركەر و حكومەتی سوریای كرد.

لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتیك مەسەدە"جیهان محەمەد"، باس لەهۆشیاری گەل دەكات و دەڵێت؛ ئێدی گەلی هەرێمەكە پیلانەكانی دەوڵەتی تورك بەئاسانی دەخوێننەوە، هەر بۆیەش گەلانی هەرێمە بەچالاكی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی جەماوەری لەبەرامبەر بەو هەوڵدانانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك هەڵوەستیان نیشاندا.

جیهان دەڵێت:"بەناوبژیوانی روسیا، گۆرانكاری لەسیاسەتی دەوڵەتی تورك و هەوڵدانی گۆشەگیركردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ حكومەتی سوریا، لەچوارچێوەی بەكارهێنانی ئاڵۆزی روسیا و ئۆكرانیا و دەركەوتنی شەڕ كە بووەتە هۆكارێك بۆ گۆشەگیركردنی روسیا. روسیا دەبینێت كە نزیكبوونەوەی دەوڵەتی تورك دەتوانێت ئەو لەگۆشەگیری رزگار بكات".

ئەندامەكەی دەستەی بەرێوەبەری مەسەدە، بانگەوازی لەگەلانی سوریا كرد، نەكەونە ناو ئەو سیاسەتە گڵاوانە كەبەبیانۆی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا، هەرێمی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەكاتە ئامانج و وەها دەڵێت:"ئەگەر خاكی سوریا داگیر بكرێت، ئەوا یەكپارچەبوونی خاكی سوریاش ناهێڵێت".

جیهان بانگەوازی لەحكومەتی سوریاش كرد، لەگەڵ گەلانی سوریا یەكبگرێت و بەرێگای زەمینەسازی و دەستەبەركردنی كەشێك بۆ دیالۆگی سوری ـ سوری بۆ مسۆگەركردنی داهاتووی سوریا كار بكات.

ح. خ