'کات کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆیە'

محەمەد عەلی سمایل رایگەیاند، کە ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەردەستی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر دەبێت و وتی، "دەبێت ئێمە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بڕژێینە گۆڕەپانەکانەوە".

محەمەد عەلی سمایل یەک لە وڵاتپارێزانی کۆبانێیە کە ئەو کاتەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەرێمەکە بوو، سەردانی ئەوی کردبوو. محەمەد عەلی سمایل سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

محەمەد عەلی سمایل سەرەتا باسی لە دیدار لەگەڵ ئۆجالان کرد و وتی، "لە ١٥ی تەباخدا ئێمە روومان کردە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز لە لوبنان. لەوێ من دەمویست رێبەر ئاپۆ ببینم. زۆر کەس لەوێ کۆببوونەوە و چاوەڕێی رێبەر ئاپۆ بوون. کاتێک رێبەرایەتیم بینی لەبەر جۆش و خرۆش لەشم دەلەرزی، لەبەر ئەوەی زۆر دڵخۆش بووم. چەند کاتژمێر قسەی کرد، لەو کاتژمێرانەدا من خۆم و هەبوونی خۆمم ناسی".

محەمەد عەلی سمایل سەرنجی راکێشا بۆ سەر گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەم جۆرە دوا: "لەبەر ئەوەی دەیانزانی رێبەرایەتی لە پێناو تەواوی بندەستاندا هەڵساوەتە سەرپێ هەربۆیە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان ئەنجامدا. دەوڵەتانی دەسەڵاتدار رامانی رێبەرایەتییان بە مەترسی بۆ سەر سیستمەکەیان دادەنا، لەبەر ئەوە لەسەر رێبەرمان پیلانگێڕیان ئەنجامدا. سی پی تیش کە گوایە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤە، ئەرکی خۆی بە جێناگەیەنێت. سی پی تیش دەزانێت کە رێبەرمان لە پێناو راستی و یەکسانیدا تێدەکۆشێت لەبەر ئەوە پیلانگێڕییەکە قورستر دەکەن".

محەمەد عەلی سمایل ئەوەشی خستەڕوو، کە ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادی کردووە و دەستنیشانی کرد کە ئەوەی ئاڵۆزیەکان چارەسەر دەکات رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. لە درێژەدا وتی، "دەوڵەتانی دسەڵاتدار دەیانەوێت گەل و رێبەرایەتی لە یەکتر داببڕن، هەروەها دەوڵەتانی دەسەڵاتدار لە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی خۆیان دەترسن و بۆ ئەوەش گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ دژوارتر دەکەن".

محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە ئیتر کات کاتی ئازادییە و داوای لە هەموو کەسێک کرد کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕژێنە شەقامەکان.

هـ . ب