"کاتێک پێویست بێت هەپەجەش شەڕ دەکات"

مەلەک مەحمود ئەندامی هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) رایگەیاند، ئەرکی هەموو کەسێکە پارێزگاری لە خاکەکەی بکات و وتی: "هەپەجە هێزێکی سەربازی نییە، بەڵام کاتێکیش پێویست بێت شەڕ دەکات".

مەلەک مەحمود ئەندامی هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) خەڵکی قامشلۆیە و لە ساڵی ٢٠١٧ رۆێشت بۆ سەرێکانی و لە ساڵی ٢٠١٩دا لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی شانبەشانی یەپەژە و یەپەگە شەڕی کرد. مەلەک مەحمود باسی ئەو کاتەی  کرد و وتی: "من لە شەڕی سەرێکانیدا بووم. من لە بەشی جبەخانەدا یارمەتیم دەدان. بە دڵنیاییەوە گەلیش یارمەتیان دەدا. هەپەجە ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی سەرێکانیدا گێڕا. خەڵک بۆ خۆپاراستن سەفەرەبەرییان ڕاگەیاند. گەورەترین بەرخۆدانیش لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە نیشان درا".

بەرگری بەهێز دەکات

مەلەک مەحمود ئاماژەی بەوەکرد، پاراستنی خاک ئەرکی هەموو کەسێکە ڕایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) هێزێکە نوێنەرایەتیی کۆمەڵگە دەکات. کارێکی سەربازی نییە، بەڵام لە کاتی پێویستدا شەڕیش دەکات. هەموو کەس خۆی دەپارێزێت".

میکانیزمێکی سروشتییە

مەلەک مەحمود رایگەیاند، ئەوان وڵاتەکەیان لە هێرشی دوژمن دەپارێزن و وتی: "هەمیشە هەپەجە چاوی کراوەیە. لە خاڵەکانی پشکنیندا و لە گەڕەکەکاندا هەموو کەسێک کارێک ئەنجام دەدات. هەپەجە میکانیزمێکی سروشتیی دروست کردووە. لە دژی هێرشەکان میکانیزمی بەرگری ئەرکێکی ناچارییە. گەلیش دەزانێت و ئاگادارن، کە پاراستنی وڵات لەپێش هەموو شتێکەوەیە. بەو شێوەیەش ئامادەکاریی کردووە و دەیشیکات".

مەلەک مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی خۆی لە دژی هێرشەکان دەپارێزێت و بە تایبەتی خۆی بە ڕێکخستن دەکات، گرنگی بە پەروەردە دەدات و وتی، "هەموو ئەو کەسانەی لە ناو هەپەجەدان یەپەژە و یەپەگە بە منداڵ و ڕۆڵەی خۆیان دەزانن. ئێمە شانازی بە یەپەژە و یەپەگەوە دەکەین و پێیان سەربەرزین. ئەوان وڵاتی خۆیان و دایک و باوکی خۆیان دەپارێزن، فیداکاری دەکەن و قوربانی دەدەن".

ژ.ت