KCDK-E: بۆ ئێمە پەیامی گەل گرنگە، نەک پەیامی دەستەڵاتداران

کۆنگرەی کۆمەڵگا دیمۆکراتەکانی کوردستان لە ئەوروپا KCDK-E رایگەیاند گەلانی جیهان لە ٢ی تشرینی دووهەم دا خاوەنداریێتیان لە ڕۆژئاوا کرد و جەختی کردەوە کە بۆ ئەوان پەیامی گەلان گرنگە، نەک پەیامی دەستەڵاتداران.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگا دیمۆکراتەکانی کوردستان لە ئەوروپا KCDK-E لە بارەی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و خۆڕاگری گەلان لە دژی داگیرکەرییەکان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ٢ی تشرینی دووهەم بە سەدان هەزار کەس چوونە ناو شەقامەکان و بە شێوەیەکی مێژوویی خاوەندارێتییان لەم بەرخۆدانە کرد. لە هەر ناوچەیەکی جیهان، لە ئەفغانستانەوە بگرە تا دەگاتە ئوسترالیا، لە ئەمریکاوە بگرە تا دەگاتە ئەوروپا و ئەمریکای لاتین، لە سەرتاسەری جیهان بە جۆش و خرووشەوە خاوێندارێتیان کرد. هەروها گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان یەکێتی نەتەوەییان بەهێز کردووە و بەم شێوەیە بەشداری بەرخۆدانەکە بوون و کە و پەل و کەرتی گەشتیاریی تورکیان بایکۆت کرد.

گەلی کورد بۆ ئەوەی خۆڕاگر بێت بڕیاری خۆی داوە. لەبەر ئەوەی دەزانێت کە مەترسی قڕکردن لە ئارا دا هەیە. سوپای تورکی فاشیست و چەتە بەرماوەکانی داعش بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەن. بە شێوەیەکی ئاشکرا چەکی کیمیایی بەکار دەهێنن و دزی و تاڵان و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. هەموو مرۆڤایەتی لاشەی ئەم منداڵانەیان بینی کە بە چەکی کیمیایی پارچە بوون و ئەمەیان شەرمەزار کرد. گەلی کورد لە دژی قڕکردن و پاکتاوی نەژادی تا دوا هەناسەی خۆڕاگر دەبێت.

بۆ ئێمە پەیامی گەلان گرنگرە، نەک پەیامی داگیرکەران. ئیمە ئەم پلانگێڕیە پووچەڵ دەکەینەوە. سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی کوردستانیان و گەلانی جیهان دەکەین کە لە ٢ی تشرینی دووهەم دا لە سەرتاسەری جیهان ڕژانە ناو گۆڕەپان و شەقامەکان. ئێمە لەگەڵ گەل و دۆستەکانمان لە گۆڕەپانەکان دەمێنینەوە.

کوردستانی و دۆستەکانیان تا سوپای تورک لە خاکی ڕۆژئاوا دەرنەکەن بە بێ وچان بەردەوام دەبن لە خۆڕاگرییەکاندا. هێز و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە جیاتی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک، پێویستە هەوڵی وەستاندنی ئەم کۆمەڵکوژییانە بدەن. ئەگەر نا ئەوانیش دەبنە هاوبەشی سیاسەتی پاکتاوی نەژادیی دەوڵەتی تورک."

ز.ش