خانەوادەی گەریلاکان: ئێمە لەگەڵ منداڵانی خۆمانداین

خانەوادەی گەریلاکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا خاوەنداریان لە بەرخۆدانی منداڵانیان کرد و گۆشەگیری سەر ئیمڕالیان شەرمەزار کرد.

خانەوادەی گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی گرکێ لەگێی کانتۆنی قامشلۆ و شاری حەسەکە چالاکیان ئەنجامدا و پشتگیری خۆیان بۆ منداڵەکانیان لەناو هەپەگەدا پیشاندا. خانەوادەکان تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

گرکێ لەگێ

لە ناوچەی گرکێ لەگێ بە دەیان خانەوادەی گەریلای هەپەگە کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا راگەیەنراوێک لەلایەن محەمەد جەمیل باوکی گەریلایەکی هەپەگەوە خوێنرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هێرشەکانی دەولەتی تورک و ئەو دەوڵەتانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن و هێرشی دەوڵەتی تورکشەرمەزار کران.

هەروەها خستنی ناوی گەریلا لەناو لیستی تیرۆردا شەرمەزار کرا و خانەوادەکان پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆڵەکانیان لەناو هەپەگەدا دەربڕی.

حەسەکە

لە شاری حەسەکە بە دەیان دایکی گەریلا و شەهیدان لە ناوەندی کۆنگرەی ستار کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، راگەیەنراوێک لەلایەن دایکی شەهید عوسمان فەلامەز، شاما عەلیەوە خوێندرایەوە. هەروەها باسی ئەوەکرا کە ڕۆڵەکانیان بۆ پاراستنی خاک، شەرەف، بەهاکان و کەلتور و پاراستنی رۆژئاوا، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گیانیان بەخت کرد.

لە کۆتاییدا دایکی شەڕڤان و شەهیدان داوایان لە دەزگا، رێکخستنە نێودەوڵەتیەکان، رای گشتی جیهان کرد کە هەڵوێست لەبەرانبەر حکومەتی دەوڵەتی تورک پیشان بدەن.

ف.ق