خانەوادەی شەهیدانی عەفرین: لەدژی خیانەتی پەدەکە بوەستنەوە

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی عەفرین خیانەتی پەدەکەی لەسەر گەلی کورد شەرمەزار کرد و داوای لە هەموو کەسێک کرد لەدژی خیانەت بوەستنەوە.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی عفرین لە هەرێمی عەفرین لەبەردەم ناوەندەکەیان لە تەل قەرا ئەحداس کۆبوونەوە.

دوای خولەلێک رێزگرتن، خەدیجە ئیدۆ ئەندامی بەڕیوەبەری ئەنجومەنەکە قسەی کرد.

ئیدۆ ئاماژەی بە هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک کرد و وتی، "دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرش دەکاتە سەر گەریلا، ئیدۆ باسی ئەوەی کرد کە لە ئەنجامی هاوکاری پەدەکەدا ٥ گەریلا شەهید بوون.

ئیدۆ پرسیاری چارەنووسی ئەو گەریلایانە کرد کە لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون و وتی، "پێویستە تەرمی گەریلاکان رادەستی خانەوادەکانیان بکرێت. بۆ سەرکەوتن پێویستە هاوکاری هەنگاوە شۆرشگێریەکان بکرێت.

دوای قسەکردن، چالاکی بە وتنەوە دروشم کۆتایی هات.

ف.ق