خۆبەڕێبەرێوەبەری یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی پەسەند کرد

خۆبەڕێبەرێوەبەری یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی پەسەند کرد

خۆبەڕێبەرێوەبەری لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی هەواڵەکەی بڵاکردەوە و ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە ٦٦ی ئەنجومەنی گشتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای ئاشکرا کرد. بەپێی راگەیەنراوەکە، فەرید ئەتی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەندامی دیوانی گشتی، نوێنەری لیژنەی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، نوێنەری ئەنجومەنی دادی کۆمەڵایەتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کۆبونەوەکەدا ئامادە بوون.

کۆبونەوەکە بە خوێندنی راپۆرتی کۆبونەوەی  پێشوو دەستی پێکرد. دواتر لە جێگەی عەدالەت محەمەد عومەر سەرۆکی دەستەی ژنانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شوێنی جیهان خدرۆ هەڵبژیردرا.

لە کۆبونەوەکەدا هەندێک گۆڕانکاری لەبارەی سزای پارە لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی مرۆڤ ئەنجامدرا. ئامادەبووان هەموو پرسەکانی لەبارەی قاچاخچێتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان تاوتوێ کرد.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا دەنگدان لەسەر یاساکەکرا کە لە ١٣ مادە پێک دێت و لە کۆتاییدا پەسەند کرا و لە رۆژی راگەیاندنی یساکە لەلایەن ئەنجومەنی گشتیەوە، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ف.ق