خۆبەرێوەبەری هەرێمی فرات: لە هەرێمە داگیرکراوەکان دیموگرافیا دەگۆڕدرێت

خۆبەرێوەبەری هەرێمی فرات لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە لە هەرێمە داگیرکراوەکان دیموگرافیا دەگۆڕدرێت.

لە ساڵی ٢٠١٨دا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەرێمی عەفرینیان داگیرکردووە. لەبەرامبەر ئەو داگیرکەرییە گەلی عەفرین ٥٨ رۆژ خۆڕاگریان کرد.

لە دژی داگیرکەرییەکە ئەم راگەیەندراوە درا کە تیایدا هاتووە:

"ئەمرۆ ١٨ی ئاداری ٢٠٢٣ پێنجەم ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینە لە لایەن هێزەکانی تورکیای فاشیست و گروپە چەتەکانەوە داگیرکرا. لە داگیرکەرییەکەدا زۆر تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجامدران و بەو هۆیەوە هەزاران کەس لە دانیشتوانی عەفرین ناچاربوون کۆچبەر بن. هێزە نێونەتەوەییەکانیش لە سوریا بێدەنگ بوون و لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە گوێرەی ئامادەکارییەکان بۆ داگیرکردنی ناوچە داگیرکراوەکان لە سوریا کەوتنە دانوستانەوە.

'داگیرکەریی هەموو کات ویستوویەتی هەبوونی کوردان لەناو ببات'

داگیرکەرانی تورک و چەتەکانی بەردەوام لە رێگەی دروستکردنی شارۆچکە و نیشتەجێکردنی بنەماڵەی کۆچبەرانی خەڵکی دەرەوەی ناوچەکە، هەبوونی کوردان لە هەرێمی عەفرین لەناو ببەن. ئەوەس بە مەبەستی گۆڕینی دیموگرافیایە بۆ ئەوەی کاریگەری بکاتە سەر خاک و خەڵکەکەی، سەرباری ئەوەش دەسەڵاتی ئەمنی و کارگێڕی خۆی سەپاندووە و ئەو دانیشتووانەی ماونەتەوە و پەیوەست بە خاکی خۆیانەوە بەردەوام رووبەڕووی تاوان و دەستبەسەرکردن دەبنەوە. وەک دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی خەڵک و سەپاندنی بەرتیل، هەموو ئەو تاوانانە بە دەستی دەزگا ئەمنییەکانی داگیرکەری تورک ئەنجام دەدرێن.

لە عەفرین گۆڕینی دیموگرافیا لە ئارادایە

دەوڵەتی تورک دەرفەتی نوێی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی درێژە بە پلانی نیشتەجێکردن بدات و ئەمڕۆ شاری عەفرینی داگیرکراو رووبەڕووی گۆڕینی سیستماتیکی دیموگرافیا بووەتەوە. ئەو بومەلەرزەیەی کە لە ٦ی شوباتدا لە هەرێمەکە روویدا، بووە دەرفەتێکی راستەقینە بۆ دەوڵەتی ستەمکار بۆ ئەوەی پلانەکانی جێبەجێ بکات و خەڵکی ئەو ناوچە زیانبەرکەوتووانە دوای چەند ساڵ هیچ زێد و زەوییەکیان بۆ نەمێنێتەوە.

ئێمە وەک خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فرات داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە ئەرکە مرۆییەکانی خۆیان بەجێبگەیەنن، هەوەها داوا لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا دەکەین کە کۆتایی بەو پێشێلکارییانە بهێنن و بۆ ئەوەی گەلی کورد بگەڕێنەوە بۆ گوند و شارەکانی خۆیان با ژینگەیەکی لەبار بڕەخسێنن".

هـ . ب