خۆبەڕێوەبەری: تاوەکو عەفرین رزگار نەبێت کۆتایی بە قەیرانەکان نایەت

خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، تاوەکو عەفرین رزگار نەبێت کۆتایی بە قەیرانەکانی سوریا نایەت و سڵاوی لە بەرخۆدانی عەفرینیەکان لە کەمپەکان کرد.

خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ٥مین سالیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" ٢٠ی کانونی دووەم، ٥مین ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە بۆ سەر عەفرین. لەو هێرشەدا پرۆژەی دیموکراتی کرایە ئامانج، هەروەها نیازی راستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە سوریا داگیر بکات و رۆڵی مێژوویی خۆی روون بکاتەوە، ئاشکرا بوو. عەفرین بە مامەڵەیەک داگیرکرا. بەداخەوە ئەو مامەڵە و رێککەوتنە تاوەکو ئێستا بەردەوامە. ئەو کردەوە داگیرکەریە لە هەرێمە داگیرکراوەکان کە دیموگرافیا دەگۆڕن، ئاسکرای کرد کە دەوڵەتی تورک و لایەنگرانی لەبارەی سوریاوە رێککەوتوون، تا چ رادەیەک درۆیە. هەروەها پیشانیدا کە هەوڵدانێک هەیە قەیرانی سوریا ئاڵۆزتر بکرێت، بە تایبەتی کە ئەو لایەن و هێزانەی کە باسی رێککەوتنەکانی دیکە دەکەن کە بە تەئکیدی لەسەر حسابی گەلی سوریایە.

لەگەڵ ئەم پێشکەوتنانە، ئازادی گەلی سوریا، بە تایبەتی کە لە زێدی خۆیان وەدەرنران و کۆچبەر بوون، بەردەوامە. ئەمڕۆ ٥مین ساڵیادی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە بۆ سەر عەفرین. دەوڵەتی تورک بە بیانوی ناڕاست ویستی داگیرکەری خۆی لە سوریا فراوانتر بکات، گەل بچەوسێنێتەوە و پشتگیری لە تیرۆر بکات و ئارامی یەکێتی سوریا تێک بدات.

عەفرین کە ئارام بوو، بە هەزاران سوری لەوێ گیرسابوونەوە، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، لە ژێر زۆردەستی، داگیرکەری و تیرۆردانە. لە إەرینی داگیرکراو تاوانی گەورەی دڕندانە وەک قڕکردنی نەژادی، کەلتوری دەکرێت، سروشتیش بەشی خۆی لە پێشێلکاریەکان وەرگرت. ئەم تاوان و پێشێلکاریانە لە بەرچاوی جیهان، نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی یاسایی و مرۆیی ئەنجام دەدرێن.

پێویستە کۆتایی بە تاوان و داگیرکەری بهێندرێت. پێویستە بەرپرسیارانی ئەم کردەوانە دادگایی بکرێن و حسابیان لێبرسن. ئەم بێدەنگیە سووربوونە لەسەر تاوانەکان و تاوانەکان زیاد دەکەن.

ئێمە لەم بڕوایەداین کە بێ رزگارکردنی عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکانی دیکە لە دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هیچ کاتێک ئارامی و چارەسەری نابێت. قسەکردن لەسەر رێککەوتن و پلانەکان لەنێوان لایەنەکاندا، گۆڕینی ڕۆڵی تورکیایە لە هەرێمە داگیرکراوەکان کە لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکیە و قبوڵ ناکرێت و بە توندی رەتی دەکەینەوە.

بەم بۆنەیەوە، بەرخۆدانی خەڵکی عەفرین و هێزە سەربازیەکان بەبیردەهێنینەوە. بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین تاوەکو ئاسایشی گەلی کۆچبەرمان فەراهەم دەکەین کە بگەڕێننەوە بۆ عەفرین.

سڵاو لە تێکۆشانی گەلەکەمان لەنێو کەمپەکانی شەهبا و هەرێمەکانی دیکە دەکەین کە تێکۆشانی مێژوویی خۆیان لە رێگەی پەسەندکردنی بژاردەی گەرانەوە و رزگارکردنی بەردەوامی پێدەدەن.

هەروەها بانگەوازی لە هەموو هێزەکانی سوریا دەکەین کە تورکیا بە داگیرکردنی عەفرین و هەرێمەکانی دیکە، بەردەوامیدان بە هەڕەشەکان، تیرۆر بە هەموو جۆرەکانیەوە ئەنجام دەدات بێدەنگی ئەو هێزانە ئاشکرای دەکات کە بەرژەوەندی ئەوان لەگەڵ تورکیا لەسەر حسابی گەلی سوریا هەیە کە ئێمە بەشێکن لەو گەلە. بەو هۆیەشەوە تەئکید دەکەینەوە کە لەم قۆناغەدا، پابەندبوونی ئەخلاقی، بەرپرسیاریەکی مێژووییە.

بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش بەردەوام دەبێت و دەست لە رزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان هەڵناگرین.

یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەینەوە کە لە عەفرین و هەرێمەکانی دیکەی سوریا گیانی خۆیان بەخت کرد و هەموو کاتێک درێژەپێدەری رێگەی شەهیدانمان دەبین بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنین."

ف.ق