خەڵکی دربێسی دەوڵەتی تورک و پەدەکەی شەرمەزار کرد

بە رێپێوانێک لە شاری دربێسی رۆژئاوای کوردستان، هێرشەکانی پەدەکە و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران.

لە خۆپیشاندانەکەدا سەدان کەس لە هاوڵاتیان و ئەندامانی گەنجانی شۆڕشگێڕ و کۆنگرەی ستار بەشدارییان کرد و ناڕەزاییان لە بەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران لەبەردەم ناوەندی کۆنگرەی ستاری شارەکە کۆبوونەوە. عەبدولغەنی حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ناڕەزایی بەرامبەر بە خیانەتەکانی پەدەکە دژی گەلی کورد و هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و بەشداری هێزەکانی پەدەکە لە گەمارۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیشاندا.

ئۆسۆ وتی، هەرچەندە هێرش کراوەتە سەر گەریلاکان هەندێکیان شەهید بوون، بەڵام گەریلاکان هیچ کاتێک زیان بە ڕۆڵەکانی گەلی کورد ناگەیەنن.

ئۆسۆ ڕایگەیاند، کە پێویستە گەلی کورد لەگەڵ بەرخۆدانی هەپەگەدا جێی خۆی بگرێت و بەم شێوەیە وەڵامی خیانەتی پەدەکە بداتەوە.

ف.ق