خەڵکی عەفرین: لە دژی هێرشەکان خۆڕاگری دەکەین

خەڵکی عەفرین کە کۆجبەری کەمپی سەردەم و ناوچەی تل رەفعەت بوون، باسیان لەوەکرد کە ناوچەی شەهبا جێناهێڵن و رایانگەیاند، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک خۆڕاگری دەکەن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٩ی تشرینی دووەمەوە هێرش دەکاتە سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا. دانیشتوانی عەفرین لەسەر هێرشەکان قسەیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، کەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر مەدەنی کوژراون.

'یەک کوردیش بمێنێتەوە درێژە بە بەرخودان  دەدات'

محەمەد حەسەن مستەفا ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هێرشەکان نیشاندا و وتی، "بۆ پێنج ساڵ دەچێت بە بە فڕۆکە و گەمارۆ دەیانەوێت کوردان کۆچبەر بکەن. بۆ پێنج ساڵە لە بەرامبەر هەموو هێرش و هەڕەشەکان بەرخودان دەکرێت. بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، خەڵکی رۆژئاوا بۆردومان دەکات. ئەو کەسانەی بانگەشەی دیموکراسی دەکەن، لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەل بێدەنگن. کوردێکیش بمێنێتەوە بەرخودان و تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت".

'ئێمە رێبازی شەهیدان دەگرینەبەر'

ئەمینە حەسەنیش باسی لەوەکرد کە ئەوان تاکۆتایی شوێنکەوتووی شەهیدان دەبن و وتی، "بە بەرچاوی جیهانەوە بۆردومان دەکرێین، بەڵام جیهان کەڕ و کوێرە".

گوڵستان مستەفاش سەرنجی راکێشا بۆ سەر هێرشە داگیرکەرییەکانی ئەم دواییە و وتی، "بەو هێرشانە کەسانی مەدەنی دەکوژن. خەڵکی عەفرین کە ٥ ساڵە لە کەمپەکاندا خۆڕاگری دەکەن نایانەوێت جارێکیتر کۆجبەر بن. کاتێک ئێمە لێرە دەجوڵێین، ئەو کاتەیە کە دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین، لەبەر ئەوەی خەڵکی عەفرین بە بەها و دەستکەوتەکانی شۆڕشەوە پابەندە، هەربۆیە بەردەوام لەسەر رێبازی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆڕاگری دەکات".

شەمسیە محەمەد عومەر لە ناوچەی تل رەفعەتیش بەم جۆرە دوا، "ماوەی پێنج ساڵە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمی شەهبا، بە بێ ئەوەی بڵێت منداڵ، ژن و بەساڵاچووی لێیە هێرش دەکات. چەندەش هێرشی دڕندانە بکەن، ئێمە پێکەوە دەبین و هەرێمەکە جێناهێڵین".

هـ . ب 


          [album=18047]