خەڵکی کۆبانی بەشداری پرسەی شەهیدان کرد

بە سەدان کەس بەشداریان لە پرسەی شەهید هەمزە کۆبانێ، رۆکەن کۆبانێ و راپەرین ئامەد کرد.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان هەرێمی فورات بۆ هەرسێ شەهید هەمزە کۆبانێ، رۆکەن کۆبانێ و راپەرین ئامەد لە گؤڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ پرسەی دانا.

لە پرسەکەدا ئایشە ئەفەندی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شەهیدانی هەرێمی فورات قسەی کرد و وتی، " رۆڵەکانی کورد لە چیاکانی کوردستان لەبەرامبەر سەرمایەداری شەڕ دەکەن و بە ئیرادەی خۆیان دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێکدەشکێنن و وانەی قاڕەمانیمان فێر دەکەن."

ئایشە وتیشی، " پێویستە تێکۆشانمان بەرز بکەین و بەڵێنمان بۆ شەهیدان جێبەجێ بکەین. لە سەرەتای شۆڕشەوە بەڵێنمان داوە کە سەرکەوتن تۆمار دەکەین. بارمان قورسە، لەبەرئەوەی بەتەنیا بەدوای ناسنامەمان ناگەڕێین. بەدوای ئازادیمان دەگەڕێین."

ئایشە لە کۆتاییدا بانگەوازی لەو کەسانە کرد کە بیر لە کۆچکردن دەکەنەوە و هوشیار ببن  کۆبانێ کە بە خوێنی هەزاران شەهید ئازاد کراوە بەبیربهێننەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەیەدە ئەحمەد خۆجە قسەی کرد و وتی، " چەندین ساڵە شەهید دەبین و ئێمە بۆ ئازادی خۆمان دەسپێرینە فەلسەفەی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان.

خۆجە باسی ئەوەشی کرد کە هەوڵ دەدەن هەبوونی کورد لە هەرێمەکە تێک بدەن و وتی، " ئیرادەی کورد لە خیانەت گەورەترە."

ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ شەهیدانمان ئێمە بەرەو ئاشتی و ئارامی دەبەن. بەڵێن دەدەین لەسەر میتۆدی شەهیدان خەبات بکەین و سەردەکەوین."

رێورەسمەکە بە خوێندنی ناسنامەی شەهیدان رادەستکردنیان بە خانەوادەکان کۆتایی هات.

ف.ق