خەڵکی ناوچەکەیان لەبارەی چەکی کیمیایی وشیارکردەوە

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و دەستەی وەرزشی گەنجانی هەرێمی فورات بۆ ئەوەی گەل لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی وشیار بکەنەوە بڵاوکراوەیان دابەشکرد.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و دەستەی وەرزشی گەنجان لە هەرێمی فورات بڵاوکراوەیان بەسەر دانیشتوانی کۆبانێ، عەین عیسا وکەمپی عەین عیسادا دابەش کرد، کەتیایدا باس لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بەتایبەتی بەکارهێنانی چەکی قەدەغە و گازی ژەهراوی کرابوو.

ئامانجی بڵاوکردنەوەی ئەو بڵاوکراوانە ئەوەیە کە گەل لە بارەی بەکارهێنای چەکی قەدەغە، گازی ژەهراوی و هەروەها شەهیدبوونی گەریلاکانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان زانیارییان پێبگات.

هـ .ب