خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ پشتیوانیان لە خوێندکارانی زانکۆی بوغازچیی ئیستەنبول کرد

خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ پشتیوانیان لە بەرخودانی خوێندکارانی زانکۆی بوغازچیی ئیستەنبول کرد و سڵاویان بۆ رەوانە کردن.

سەدان خوێندکاری زانکۆی کۆبانێ لە گۆڕەپانی شەهید عەگید کۆبوونەوە و بە خوێندنەوەى راگەیاندراوێک پشتیوانییان لە خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی ئیستەنبول لە تورکیا کرد.

لە راگەیاندراوی خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ دا هاتووە، "خوێندکارانی بۆغازچی لە دژی قەیوم و بۆ مافەکانی خوێندکاران راپەڕیون. چالاکییەکانیان بەردەوامە. پۆلیس گوشار و زۆرداری و ئەشکەنجە بەرامبەر خوێندکارە چالاکوانەکان ئەنجام دەدات.

ئێمە لە زانکۆی کۆبانێ و ئەکادیمییەکانی کۆبانێ پشتیوانی لە چالاکیی خوێندکارانی زانکۆی بوغازچی دەکەین. داواش لە هەموو خوێندکاران دەکەین پشتیوانی لە زانکۆی بۆغازچی بکەن.

دەبێت خوێندکارانی بوغازچی لە دژی سیستمی ئێستا تێکۆشان و دەنگی خۆیان بگەیەننە هەموو جیهان. ئێمە هەموو کات ئامادەین، کە لە رووی مەعنەوییەوە پشتیوانی لە تێکۆشانی خوێندکاران بکەین".

لە دوای خوێندنەوەى راگەراندراوەکە، خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ بە وتنەوەى دروشمەکانی "بمرێ داگیرکەری"، "بمرێ فاشیزم" و "بژی راپەڕینی بوغازچی" کۆتاییان بە چالاکییەکیان هێنا.

ژ.ت