كۆمیتەی دەستپێشخەری گەل ٢٤٧٦١٧٣ واژۆی بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کۆکردەوە

كۆمیتەی دەستپێشخەری گەل لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و شارەکانی سوریا ٢٤٧٦١٧٣ واژۆی بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کۆکردەوە.

کۆمیتەکە کە لە ئەندام و لایەنگری دەستپێشخەری جەماوەری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شارەكانی حەلەب و دیمەشق پێک دێت، لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە ڕۆڵی پەکەکە کرد لە ئازادی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و خەبات لەپێناو ئازادی نەتەوەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

راگەیەنراوی کۆمیتەی دەستپێشخەری گەل بەم شێوەیەیە:

"دوای كۆتایی هاتنی چالاكییە دیموكراسییەكان بە ئامانجی دەرخستنی پەكەكە لە لیستی رێكخراوە قەدەغەكراوەكانی ئەوروپا و ئەمریكادا، لە ئەنجامی ئەوەی كە پێشێلكارییەكی گەورە لە بەرامبەر بەشێكی گەورە كە ئەم پارتە لێوەی سەری هەڵدا، واتە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێكهاتە جۆراوجۆرەكانیان پێكدەهێنێت، ئایینە هەمەڕەنگەكانیان و نەتەوە زۆرەكانیان، بە تایبەت گەلی كورد، و لە پێزانینی هەوڵ و فیداكارییەكانی حیزبدا. لە پێناو بنیاتنانی برایەتی گەلان و پێكەوەژیان و یەكسانی ڕەگەزی لەسەر بنەمای فەلسەفەی دێموكراتیكی نەتەوەییدا.

ئێمە ئەندام و لایەنگری دەستپێشخەری جەماوەرین لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شارەكانی حەلەب و دیمەشق بە هاوسۆزی لەگەڵ دەستپێشخەری جیهانی كە هەڵگری دروشمی دادپەروەری نێودەوڵەتیە بۆ كورد بۆ لابردنی پەكەكە لە لیستی رێكخراوە قەدەغەكراوەكاندا كە خەباتی پەكەكە خەباتێكی ڕەوایە بۆ ئازادی و دیموكراسی كە لە میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و بنەما گشتییەكانی لە مادەكانی ١ و٢ی پەیمانی نێودەوڵەتیدا هاتووە كە مافی چارەی خۆنووسینی گەلان دەگرێتەوە.

ئەوەی شایەنی ئاماژەیە، ئەوەیە كە سیاسەتی سیستماتیكی توركیا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەد ساڵە دژی گەلی كورد و باقی گەلانی رەسەنی هەرێمەكە، لە بەركەوتنیان بە جینۆساید و پەیڕەوكردنی سیاسەتی نكۆڵیكردن دەست پێدەكات و بەمەش دەیەوێت شۆناسیان بەگشتی بسڕێتەوە،  هەمووی ئەوانەی سەرەوە هۆكاری لەدایكبوونی دەیان بزووتنەوە و ڕاپەڕین بوون و شۆڕشەكانی كورد كە دوایینیان پارتی كرێكارانی كوردستان بوو، كە بەرەنگاری تیرۆریزمی دەوڵەتی تورك بوویەوە. دەوڵەتی تورك زیاتر لە چوار هەزار گوندی باكوری كوردستانی سووتاند و وێران كرد، جگە لە وێرانكردنی (نەسیبین- گێزەر- قەڵای مێژوویی لە ئامەد).

هەروەها تاوانی شەڕی لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە عەفرین و گرێ سپی و سەرێكانی، و ئەوەی ئەمڕۆ دەیكات بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتییە/چەكی كیمیایی/، دژ بە گەریلا لە زاب و ئەفاشین و ناوچەكانی دیكەی باشووری كوردستان، جگە لەوەش پاڵپشتی لەگروپە چەتەكانی داعش و بەرەی نوسرە كە لەلووتكەی رێكخراوە قەدەغەكراوەكانی جیهاندا دەكات، باشترین بەڵگەی ئەمەش كۆشتنی هەردوو سەركردەی چەتەكانی داعش"ئەبوبەكر بەغدادی و جێنشینەكەی عەبدوڵڵا قەداش"، بوون كە لەئیدیلب كەلەژێر داگیركاری توركیادان و بەكیلۆمەترێك لەسنورەكانی توركیاوە دوور بوو. 

لە كاتێكدا قارەمانانی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە"، بەپێشكەشكردنی هەزاران شەهید و بریندار، رۆڵێكی دیاریان هەبوو لە رزگاركردنی ناوچە بەرفراوانەكانی سووریا و عێراق لە تیرۆری ئەم رێكخراوانە(داعش و بەرەی نوسرە و هاوكارانیان).  لەوڵامی ئەو گیانبازی و فیداكاریەی پەكەكەش ئێمەش هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆمان دەست پێكرد و توانیمان بەگشتی،  ٢٤٧٦١٧٣ واژۆ كۆبكەینەوە. لەم چوارچێوەیەدا سۆپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو گەل، خەباتكار و كۆمیتەكان دەكەین كە لەم هەڵمەتەدا هاوكارمان بوون."

ف.ق