کۆمیتەی تەڤ – چاندی پەکەکە: هاوڕێ شەهید مزگین بە بەردەوامی رێگەمان رۆناک دەکاتەوە

کۆمیتەی تەڤ – چاندی پەکەکە یادی شەهید مزگینی کردەوە و وتی، "ئەو بە دەنگ و هونەرە راستەقینەکەی وەک هونەرمەندێک، بووە کەسایەتیەکی گشتگیر. بە گۆرانی و بەرهەمەکانی 'چەمێ هێزل' ، 'گۆندینۆ هاوار' و زۆر بەرهەمی دیکە، شەهید مزگین لەگەڵ ئێمەدا دەژی."

کۆمیتەی تەڤ – چاندی پەکەکە بەبۆهەی ٢٩ی ساڵرۆژی شەهیدبوونی هونەرمەند مزگین "غوربەت ئایدن"دا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و شەهید مزگینی بەبیرهێنایەوە و وتی، "شەهید مزگین خاوەن کەسایەتیەکی گشتگیر بوو کە ئەمڕۆ رێگەمان رۆناک دەکاتەوە و بووەتە سەرچاوەی ئیلهامی ئێمە."

راگەیەنراوی کۆمیتەی تەڤ – چاندی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

"بە رێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهید مزگین (غوربەت ئایدن) لە ٢٩مین ساڵرۆژی شەهیدبوونیدا دەکەینەوە، حەسرەت و بیرەوەریی هەموو کاتێک لە تێکۆشانی ئێمەدا دەژی، حەسرەتیی ئازادی ئەو شەهیدە تا بە سەرکەوتن نەگاتە ئامانج، بەڵێن بێت تێکۆشان بەردەوام دەبێت. شەهید مزگین لەگەڵ شەهید یەکتا و شەهیدانی دیکەمان لە بواری کەلتور و هونەر، وەک نوێنەرانی هێڵی کەلتور و هونەری تەڤگەرەکەمان راگەیەنراون. لە هەمان رۆژدا کە ١١ی ئایار هاوڕێ مزگین شەهید بوو، لە لایەن کەلتوری و هونەری تەڤگەرەکەمان وەک رۆژی شەهیدان راگەیەنراوە.

هاوڕێ شەهید مزگین لە دژی حەقیقەتی کاپیتالیزم و کۆیلایەتی پۆپۆلیزم، خۆپەرستی و ئەوانەی بەهای کۆمیناڵ و ئەخلاقی کۆمەڵگا پارچە دەکەن بە سرودی 'جڤاکبوون هۆکاری هەبوونی هونەرە، خۆپەرستی هونەر و هونەرمەندان دەکوژێت' هەموو جۆرە خۆپەرستیەکی لە ژیان و تێکۆشانی خۆیدا تاوانبار کرد، لەنێو گەل و مێژووی تێکۆشاندا جێگەیەکی گرنگی گرت. شەهید مزگین بووە نوێنەری واتای قسەکانی رێبەرتی کە دەڵێت 'ئەوەی شەڕ دەکات ئازاد دەبێت' ئازاد دەبێت جوان دەبێت' جوان دەبێت خۆشەویست دەبێت'. بە هەڵوێست، خەبات، دیسیپلین و بە یەکپارەیی لە شێوازی ژیاندا، بۆ هەر دەڤەرێک چووبێت، جێگەی لە دڵی هەموو مرۆڤێک کردووەتەوە و لە مێشکی ئەواندا جێی خۆی کردووەتەوە.

بووە کەسایەتیەکی پێشەنگی ئایدۆلۆژی ئازادی ژن

شەهید مزگین بە کەسایەتی رەنگاورەنگی خۆی، رێگەی ئێمە رۆناک دەکاتەوە. بە بەردەوامی سەرچاوەی ئیلهامە بۆ ئێمە. بەر لە هەموو شتێک بووە کەسایەتیەکی پێشەنگی ئایدۆلۆژی ئازادی ژن. شۆرشگێرێکی وابەستەی گەل و خۆشەویستی وڵاتەکەی بوو. بە دەنگ و بە هونەرە راستەقینەکەی وەک هونەرمەندێک، بووە خاوەن کەسایەتیەکی گشتگیر. بە گۆرانیەکانی 'چەمی هێزل' ، 'گوندینۆ هاوار' و زۆر بەرهەمی دیکە، شەهید مزگین لەگەڵ ئێمەدا دەژی. وەک رۆژی یەکەمین رۆژی بەرخۆدێری و هەستە شۆڕشگێرەکانی زیندوون. شەهید مزگین بە کاسێتی فەرماندەی گەورە عەگید، لە رۆحی ئێمەدا وەک گەردەلۆلێک دەگەڕێت.

لە رووی بەرەوپێشەوەبردنی کەلتور و هونەری کوردی لەسەر هێڵی ئاپۆییدا خاوەن رەنجێکی گرنگە

شەهید مزگین ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بلێیدەری ئێلح لەدایک بووە. لە تەمەنی منداڵیدا ژیانی شۆڕشگێری، تێکۆشانی ئازادی کوردی ناسیوە و بەشداری کردووە، لە زۆر گۆڕەپانەکاندا کاری کردووە. دوای کودەتای ١٢یی ئەیلول لە دۆخێکی مەترسیداردا لە باکوری کوردستان دەستی بە کار کردوە. لە زیندانەکان سەردانی هاوڕێ مەزڵۆم دۆغانی کردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەرەوەدا دروست بکات، کاری کردووە. کاتێک دۆخی کارکردن نامێنێت، دەچێتە ئەوروپا. لەوێ لەناو خەباتی کەلتور و هونەردا جێی خۆی دەگرێت. لەگەڵ شەهید سەفکان، لە دروستکردنی هونەرکۆم و کۆما بەرخۆداندا بەشداری دەکات، لە پەرەوپیشەوەبردنی کەلتور و هونەری کوردیدا لەسەر هێڵی ئاپۆییدا خاوەن رەنجێکی گەورەیە. هاوڕێ شەهید مزگین لە ئەوروپا ماوەیەکی زۆر خەباتی کەلتوری و هەنەری بەڕێوەدەبات و دواتر دەچێتە لای سەرۆکایەتی و لەوێ پەروەردە دەبینێت.

هاوڕێ شەهید مزگین بە هێزی پەروەردەیی کە لەلای رێبەرتی بینی، دەگەڕێتەوە کوردستان و لە دۆخێکی زۆر قوڕسدا بە جۆش و خڕۆشێکی زۆر بەشداری لە تێکۆشاندا دەکات. دەبێتە یەکەمین فەرماندەی ژن کە لە هەرێمی مێردین کاری کردووە و دواتر دەچێتە هەرێمی خەرزان. لە گۆڕەپانی تەتوان پەیەوەندیەکانی لەگەڵ گەل بەهێز دەکات. شەهید مزگین سەرەتا لەگەڵ ژنان و دواتر لەگەڵ گەل پەیوەندیەکی زۆر بەهێز دروست دەکات، سوودی گەورە بە شۆڕشی کوردستان دەگەیەنێت. ١١ی ئایار ١٩٩٢ لە ئەنجامی شەڕێکدا لەدژی داگیرکەرانی تورک، تا دوایین گولەی شەڕ دەکات و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت. شەهید مزگین بە ئەندازەی ژیان و تێکۆشان خۆی بە بەرخۆدانی قاڕەمانێتی و شەهیدبوونی خۆی، لە دەروونی گەلدا جێی خۆی بە تەواوەتی گرت. بە هەزاران منداڵی کورد بە ناوی مزگینەوە ناونران، بە دەنگی خۆشی خۆی و بە کاریگەریەکانی بە هەزاران گەنجی کورد بەشداریان لە ریزەکانی شۆڕشدا کردووە.

ئێمە جارێکی دیکە بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهید مزگین دەکەینەوە، ئەزمون و ژیانی تێکۆشانی شەهید مزگین لە بواری کەلتور و هونەردا و لە ژیانی شۆڕشگێریدا دەکەینە نمونە."

ف.ق