کۆنفرانسی یەکێتیی جووتیاران و ئاژەڵداران لە شەهبا کۆتایی هات

کارەکانی کۆنفرانسی یەکێتیی جووتیاران و ئاژەڵدارانی کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا بە پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی نوێ کۆتایی هات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە درووشمی «بە کۆششی جووتیاران ئابووریی پێکدەهێنین» یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتیی جووتیاران و ئاژەڵدارانی کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا لە شارۆچکەی فافین لە شەهبا دەستیپێکرد.

پاش گوتەی هاوسەرۆکی یەکێتیی جووتیاران و ئاژەڵداران لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، نورەدین عەبدوڵا، ڕاپۆرتی یەکێتییەکە و پەیڕەوی ناوخۆ خوێنرایەوە، پاشان لەلایەن بەشداربووانی کۆنفرانسەکەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و پەسەند کرا.

بە هەڵبژاردنی محمد حەسەن و خەدیجە دەقماق وەک هاوسەرۆکانی یەکێتیی جووتیاران و ئاژەڵدارانی عەفرین و شەهبا، کارەکانی کۆنفرانسەکە کۆتایی هات.

ف.ق