کۆنگرا ستار: کۆمەڵکوژی ١٢ی ئازار لەبیرناکرێت

کۆنگرەی ستار لەبارەی کۆمەڵکوژی ١٢ی ئازاری قامشلۆ رایگەیاند، کۆمەڵکوژیەکە لەبیرناکرێت و پێویستە تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی بەردەوام بێت.

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستاری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەبۆنەی ١٩مین ساڵیادی کۆمەلکوژی قامشلۆ لە ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤دا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " رۆژئاوای کوردستان وەک میراسی شۆڕشێکی کوردستان و نەتەوەیی دەناسرێت، بە رەنجێکی گەورە و بەرخۆدانێکی بێوێنە لە بەرامبەر عەقڵیەتی سەردەست و زۆردار وەستاوەتەوە. هەرچەندە زۆر رووداو و شێوەی زوڵم بەکارهێنراوە، بەڵام بیر و باوەڕی ئازادی گەلان لە هەموو کاتێک زیاتر سەرکەوتووە."

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە رووداوەکانی ١٢ و ١٣ی ئازار کرا و باسی ئەوەکرا کە لەبەر ئەوەی کوردانی رۆژئاوا جاری یەکەم، داوای مافی خۆیان کرد، رووبەرووی هێرشێکی دڕندانە بوونەوە و وترا، " ئەو سەرهەڵدانە سنورەکانی ترس و کۆیلایەتی لە دڵی گەلی کورددا شکاند و ئەو هزرە لە هەموو رۆژئاوای کوردستان بڵاوبووەوە و گەیشتە حەلەب و شام. لە ئەوروپاش کورد رژانە نێو گۆڕەپانەکان و راپەرین.

رژێمی سوریا تاوەکو ئێستاش مافی گەلی کورد پشتگوێ دەکات و چاوپێکەوتن لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری رەت دەکاتەوە. پێویستە تا بەدەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی لە وڵاتەکەمان، لەسەر دۆزەکەمان بەردەوام بین."

ف.ق