کۆنگرەی ستار رۆژی جیهانی کۆبانێی پیرۆز کرد

کۆردیناسیۆنی کۆنگرا ستار بەبۆنەی ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی کۆبانێ بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە شۆڕشی ئازادی کرد.

کۆردیناسیۆنی کۆنگرا ستار بەبۆنەی ١ی تشرینی یەکەم رۆژی جیهانی کۆبانێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛

" چەتەکانی داعش بەهاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٤دا بە ئامانجی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و هەرێمەکە بە تانگ، تۆپ و چەکی قورس هێرشی کردە سەر کۆبانێ. لەبەرچاوی جیهان بە خەیاڵی داگیرکردن هێرشی کرد. بەڵام لەبیریان کردبوو کە گەلی کۆبانێ خۆی بە هزر و رامانی ئازادی رێبەر ئاپۆ پەروەردە کردووە.

گەلی کۆبانێ و شەڕڤانانی ئازادی ١٣٣ رۆژ لەدژی دڕندەیی داعش، بەرخۆدانێکی بێوێنەیان پیشاندا. بەم بەرخۆدانەش مۆری خۆی لە سەدەی ٢١ دا.

لە کەسایەتی شەهیدانی کۆبانێ سمبوڵەکانی بەرخۆدان ئارین میرکان و رێڤاندا هەموو شەهیدانی کۆبانێ بەبیردەهێنینەوە کە لەدژی دەستدرێژی، توندوتیژی، سیستمی کۆیلایەتی و تەسلیمیەت بە هەڵوێستێکی فیدایی وڵامی هێرشەکانیان دایەوە و بەرخۆدانی کۆبانێیان کرد بەرخۆدانی 'ژنی ئازاد'.

ئەو هێزانەی کە ئەمڕۆ هاوکاری چەتەکانی داعش دەکەن، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد. دەوڵەتی تورک کە تێکشکاندنی داعش هیچ کاتێک قبوڵ نەکرد، بۆ ئەوەی تۆڵە بکاتەوە، بە چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی گەریلا. بێوەستان لە باکور، باشور، رۆژئاوا و باکوری سوریا هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. ئامانج قڕکردنە. هەموو مرۆڤایەتی هەروەک چۆن ١ی تشرینی دووەمیان کرد رۆژی پشتگیری لە بەرخۆدانی جیهانی کۆبانێ و لە دەوری یەکدی کۆبونەوە و یەکیان گرت، پێوێستە ئەمڕۆ بۆ پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی بە رۆحی کۆبانێ خاوەنداری لە شۆڕشی گەلانی ئازادیخواز بکەن."

ف.ق