کۆنگرەی ستار: ڕۆژی جیهانی زامانی دایکی پیرۆزکرد

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆزکرد و وتی: " ئێمە خۆمان لەسەر فەلسەفە و ڕامانێکی نەتەوەی دیموکراتیک بەڕێکخستن کردووە ، چاند ، زمان و خاکی خۆمان دەپارێزین."

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە  بۆ مسۆگەر کردنی مافی هەر نەتەوە و پێکهاتەیەک ئێمە وەک مەجلسی پەروەردەی کۆنگرەی ستار ئەم رۆژە لە هەموو دایکان و پارێزەرانی زمان پیرۆز دەکەین.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆنگرەی ستاردا هاتووە، " بە بۆنەی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی کە لەلایەن یۆنیسکۆوە دیاری کراوە و بۆ پاراستنی هەمە ڕەنگی چاند و زمان ڕاگەیەنراوە،  ئێمە وەک مەجلسی پەروەردەی کۆنگرەی ستار لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  ئەم رۆژە لە هەموو چاند و زمانی نەتەوەکان پیرۆزدەکەین.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو، بەهۆی ئەوەی کە ئێمە لە ڕۆژهەڵات و باکووری  سووریا لەسەر فکر و فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک  خۆمان بەڕێکخستن کردووە و بەو ئامانجەی بەشداری هەموو نەتەوە، ئایین و پێکهاتەکان پاراستنی چاند، زمان و زمان و خاک پیرۆز دەکەین.

کۆنگرەی ستار لە بەردەوامیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکان و گرینگەکانی بەڕێوەبەری ئەوەبوو کە ژیانەوەی زمانی دایکی کە هەتاکوو ئیستا بە  لە ڕێگەی دایکەکانمانەوە بە هەڵبەست ، چیرۆک، فۆلکلۆر و ژیانی رۆژانە پارێزرابوو، بەڵام پەروەردە بە زمانی دایکی لەلایەن دەوڵەتەوە قەدەغەکرابوو. وەک دایک و ڕۆڵی دایک بوون ڕۆڵێکی زۆر گەورەی لە پاراستنی زمانی دایکیدا گێڕاوە. ئەمەش وەک وینەیەکی ڕەنگین دەبینرێت کە بە دەستپێکردنی شؤرشی ڕۆژئاوا ژمارەیەکی زۆرلە ژنان بەشداری بوواری پەروەردە بوون.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاردا هاتووە، بۆ مسۆگەر کردنی مافی هەرنەتەوە و پێکهاتەیەک ئێمە وەک مەجلسی پەروەردەی کۆنگرەی ستارئەم رۆژە لە هەموو دایکان و پارێزەرانی زمان پیرۆز دەکەین.

ک-ش