کەتیبەى سوڵتان موراد لە عەفرین منداڵانی کورد دەکەنە چەتە

چەتەکانی کەتیبەی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیر لە عەفرین منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دەبەن بۆ کامپی سەربازیی هاوار لە کیلیس و راهێنانی سەربازییان پێدەکەن. دواتر رەوانەى بەرەکانی سەرێکانی و گرێ سپییان دەکەن.

چەتەکانی سوڵتان موراد لە عەفرین منداڵانی کوردی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دەکەن بە چەتە.

چەتەکانی سوڵتان موراد منداڵانی کوردی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بە پارە و ئۆتۆمبێل و چەک بۆ لای خۆیان رادەکێشن. ئەو منداڵانە لەلایەن چەتەکانەوە رێکدەخرێن و دەیانبەن بۆ ناوەندێک، کە لە کاتی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەردا شوێنی گومرک بوو.

دوای ماوەیەک لە راگرتنی منداڵەکان لەو شوێنەدا، ئەو منداڵانە بۆ راهێنانی سەربازی دەبنە گوندی هاوار لە کیلیسی عەزاز  و دواتر رەوانەى بەرەکانی سەرێکانی و گرێ سپییان دەکەن.

لەو چوارچێوەدا منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی عەلی لە گوندی کەفەر جانێ لە ناوچەى شێرای عەفرین، لەو رێگەیەوە فریویانداوە و بردویانە بۆ راهێنانی سەربازی لەگوندی هاواری کیلیس.

ژ.ت