لە ٤ شاری باکووری سوریا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەسەر پێشنیازی مێزی قەیرانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی لە حەسەکە، قامشلۆ، رەقا و تەبقا راگەیاند.

مێزی قەیرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بریاری ژمارە ١٩٨، لە حەسەکە، قامشلۆ، تەبقا و رەقا قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند. قەدەغەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و ٥ی کانونی یەکەم کۆتایی دێت.

ئاژانسی هاواز نیوز رایگەیاند، لە حەسەکە، قامشلۆ، تەبقا و رەقا ١٠ رۆژ قەدەغەکە بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی قەدەغەکەدا لە هەموو هەرێمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر خوێندنگاکان و زانکۆکان و باخچەی منداڵان دادەخرێن و بە تەنها دەزگا و بەڕێوەبەرایەتیەکان کە خزمەت پێشکەش دەکەن، بەکراوەیی دەمێننەوە.

بڕیارەکە نەخۆشخانە و نانەواخانەکان ناگرێتەوە.

ف.ق