لە باب چالاکی تۆڵەکردنەوە: ١٢ سەرباز و ١٠ چەتەی تورک کوژران - نوێکرایەوە -

ئەنجومەنی سەربازی باب رایگەیاند، لە گوندی یاشلی شاری باب کە داگیرکراوە، چالاکی وڵامدانەوەیان ئەنجامداوە و لە چالاکیەکەدا ١٢ سەربازی تورک و ١٠ چەتە کوژراون.

ئەنجومەنی سەربازی باب لەبارەی چالاکی تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی یاشلی سەر بە شاری باب کە داگیرکراوە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند، چالاکیەکەی دژی بارەگاکەی گوندی یەشلی سەرکەوتوو بووە، هەروەها دەست بەسەر سێ سەنگەری دوژمندا گیراون و گورزی قورسیان لە بارەگا و بازگەکانی دەوروبەری بارەگاکە داوە.

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە ١٩ی ئابدا سۆسن بیرهات ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی قەسەدە و یەپەژە و عەگید گرکێ لەگێ و دوو شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر لە ئەنجامی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوەندی پەیوەندیەکەمان شەهید بوون. هەروەها هەمان ڕۆژ هەڤاڵ ڕێناس ڕۆژ لە سەر ڕێگای عەلی فەرۆ ئەندامی فەرماندەیی ئەنجومەنی یەپەگە بەهۆی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێڵەکەی شەهید بوو.

هەروەها لەو ماوەیەدا داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانمان بەردەوام بوون. لە ئەنجامدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی بە ژن و منداڵ کوژران و دەیان هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. لەو هێرشانەدا زیانێکی زۆر بەر ماڵ و کێڵگە مەدەنییەکان گەیشتووە.

ئەنجومەنی سەربازی باب ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان بە سەرکەوتوویی لە دژی هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکی وڵامدانەوەیان ئەنجامیان داوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ هێزەکانمان بارەگای گوندی یاشلی سەربە بابیان کردە ئامانج، کە ٦٠ سەربازی سوپای تورک و چەتەکانیان تێیدا بوون و هێزەکانمان سێ سەنگەری دوژمنیان گرت. هەروەها بارەگاکە و چەند خاڵێکی پشکنین کە پارێزگاری لێدەکەن کرانە ئامانج و بە شێوەیەکی کاریگەری لێیاندرا.

چالاکیەکە بە تەقینەوەیەکی کاریگەر دەستی پێکرد. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا بەشێکی زۆری بارەگاکە و زرێپۆش و سەنگەرەکان تێکشکێنران. هێزەکانمان دەستیان بەسەر سێ سەنگەردا گرت. هەروەها چەند خاڵێکی دیکە کە پارێزگاریان لە بارەگاکە دەکرد، کرانە ئامانج و بە شێوەیەکی کاریگەر گورزیان بەرکەوت.

بەپێی زانیاریەکانمان ئەنجامی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:

١٢ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران ١١ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک برینداربوون کە برینی ٣ سەربازیان سەختە.

١٠ چەتەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران و ١٠ چەتەش برینداربوون.

هەروەها ٣ زرێپۆش و٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەندین ناوەند و ئۆتۆمبێل و چەکی قورس و کەلوپەلی سەربازی تێکشکێندراون و سوتاون.

لە ئەنجامی چالاکیەکەدا شەڕڤانێکمان بریندار بوو و هەڤاڵانی دیکەمان بە سەرکەوتوویی بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.

پاراستنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و خەڵکی ئەم هەرێمە و بەهاکان، ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. ئێمە هێرش ناکەینە سەر هیچ هێز و وڵاتێکی تر، بەڵام کاتێک هێرش دەکرێتە سەر گەلەکەمان و ناوچەکەمان و شەڕڤانانمان، هەرگیز دوودڵ نابین لە بەرگریکردن. ئەمەش مافێکی ڕەوای گەردونیە."

ف.ق