لە باب ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە

لە شاروچکەی بابی باکووری و رۆژهەڵاتی سوریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.

لە چواریانی قابسینی شاروچکەی باب کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێڵێک تەقیەوە.

بەپێی زانیاریەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە زۆر کەس کوژران و ژماریەکیش برینداربوون. هەروەها باسی ئەوەکرا کە زیانێکی گەورەی مادیش دروست بووە.

ف.ق