لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر ئیدانەکرا

هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک کە لە دژی خاکی باکووری کوردستان دەستیپێکردووە، لە شار و شارۆچکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەکرا.

هاوولاتیانی شار و شارۆچکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  بە چالاکی و ڕێپێوان لە شارەکانی عامودێ، تل حەمیس، گێرکێلەگێ، حەلەب و شەهبا و کانتۆنی قامیشلوو هێرشە داگیرکارییەکەی دەوڵەتی تورک-یان بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد.

هاووڵاتیانی شاری عامودێ بە خۆپیشاندانێک هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان ئیدانەکرد.

خۆپیشاندان لە مەیدانی ژنی ئازاد دەستیپێکرد و هەتاکوو مەیدانی شەهید جیهاد بەردەوام بوو.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی پەیەدەی عاموودی منەوەر خالید قسەیکرد و  هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی  ئیدانەکرد. هەروەها رخنەی تووندی لە بێدەنگی وڵاتان و بێدەنگی واتاداری پەدەکە گرت و وتی : " بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان خیانەتە بە گەلی کورد."

لە شاری گێرکێلەگێ بە دەسپێشخەری  ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەک ئەنجامدرا و تێیدا راگەیەنراوێک خوێنرایەوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکرا کە هەتاکوو دوایی پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا قارەمانەکان دەکەین کە لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە سەنگەری بەرخۆدانی مەزندان لەدژی دەوڵەتی تورک.

لە حەلەب، شەهبا و تل حەمیس هاووڵاتیان بە ئامانجی ئیدانەکردنی هێرشەکانی سوپای تورک بۆسەرخاکی باشوور کوردستان  و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چالاکییان ئەنجامدا.

ک-ش