لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەردانی شەهیدگەکان کرا

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆنەی جەژن سەردانی مەزاری شەهیدان کرا.

دوای نوێژی جەژن ، هاووڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد  و لەسەر مەزاری شەهیدان گوڵ دانرا.

لە گەڕەکی شێخ مەقسەوود و ئەشرەفیەی حەلەب  هاووڵاتیان سەردانی شەهیدگەی بەرخۆدانی شیخ مەقسوودیان لە گەڕەکی سەکەن شەباب کرد.

بنەماڵەکان کە سەردانی شەهیدگەیان کرد لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک – قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی- هەپەجە  پێشوازییان لێکرا. ئەندامانی بەڕیوەبەری بنەماڵەی شەهیدان جەژنیان لە  گەل پیرۆزکرد و هیوایان خواست کە جەژن ببێتە هۆکاری ئازادی هەرێمە داگیرکراوەکان.

بە رێوەبەری مەجلسەکان رایانگەیاند کە تێکۆشان و بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.

هاووڵاتیان گوڵیان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا و گۆڕەی شەهیدانیان ئاودا. بنەماڵەکان جەژنیان لەیەک پیرۆزکرد و شیرینیان بڵاو کردەوە.

ک-ش