لە باکووری ئیدلب لە کاتی دەربازبوونی کاروانێکی سەربازی سوپای تورک تەقینەوەیەک ڕوویدا

لە باکووری ئیدلب لەکاتی دەربازبوونی کاروانیکی سەربازی سووپای تورک ، مینێکی چێنراو تەقییەوە.

لە چوار رێیانی ڕام حەمدان لە شاری مەرتەمێسر لە باکووری ئیدلب ، لەکاتی تێپەڕینی کاروانی هێزەکانی سوپای تورکدا، تەقینەوەیەک روویدا. خانەی چاودیری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند کە لەکاتی تەقینەوەی مینەکە دەنگی چەکیش بەرزبوویەوە، ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن بۆ گواستنەوەی بریندارەکان چوونە شوێنی رووداوەکە.

هەروەها لە رۆژی ٣ی گولانیش دیواری ناوەندی سەربازی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی بالیۆن لە چیای زاوێ لە باشووری ئیدلب لەلایەن کەسانی نەناسراو بە ڕاکت کرایە ئامانج.

ک-ش