لە بومەلەرزە رزگاری بوو بەڵام بە دەستی دەوڵەتی تورک کوژرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هاوکات لەگەڵ بەردەوامی لێکەوتەکانی کارەساتی بومەلەرزە بۆردومانی تل رەفعەتی شەهبای کرد. لەئەنجامدا پیاوێکی بەتەمەن کوژرا، کە دوای بومەلەرزەکە لە حەلەبەوە رووی کردبووەوە شەهبا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناو کارەساتی بومەلەرزەدا ناوچەی تل رەفعەتی شەهبای تۆپباران کرد.

لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا یوسف عەبدی تەمەن ٧٠ ساڵ ژیانی لەدەستدا. پیاوێکی بەتەمەنیش بە ناوی شێخ تەها عەبدولفەتاح برینداربوو.

یوسف عەبد خەڵکی حەلەب بوو کە دوای بومەلەرزەکە پەنای بۆ ناوچەی شەهبا بردبوو.

راگەیەندرا کە تۆپبارانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی شەهبا تائێستاش بەردەوامە.

هـ . ب