لە دێرک دوو شەهید بەخاکسپێردران

تەرمی شەهیدان رێزان حەسەن و محەمەد ئەحمەد عەلی بە مەراسمیمێک لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان بە خاک سپێردران.

تەرمی شەهیدان رێزان حەسەن و محەمەد ئەحمەد عەلی بە مەراسمیمێک لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان بە خاک سپێردران.

هەزاران هاووڵاتیی دێرک، گرکێ لەگێ و گوندەکانی دەورووبەریان لەگەڵ شاندی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە بەردەم نەخۆشخانەى شەهید هۆگر لە دێرک کۆبوونەوە و تەرمی شەهیدان رێزان حەسەن و محەمەد عەلی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان وەرگرت و بە مەراسیمێک رەوانەى گۆڕستانی شەهید خەبات دێرکیان کردن.

لە گۆڕستانەکەدا کەنعان بەرەکات هاوسەرۆکی دەستەى ناوخۆ بە ناوی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە هەرێمی جزیر وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "ئێستا ناوچەکە بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت. هێرشەکان نەک تەنها لە دژی رۆژئاوا، بەڵکو لە دژی بزووتنەوەى رزگاریی کوردستان لە هەر چوارپارچەى کوردستان بەڕێوەدەچن".

بەرەکات لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی، "پێویستە گەلی کورد لەم قۆناغەدا بەو یەکگرتووییەی لە ئێستادا هەیەتی، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە هەر چوارپارچەى کوردستاندا بوەستنەوە".

دوای ئەوە ناسنامەى شەهیدەکان لە ناو هەلهەلەی دایکان و بە وتنەوەى دروشمەکانی سڵاوکردن لە شەهیدان، خوێندرانەوە و رادەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە.

دوای ئەوەش تەرمی هەر دوو شەهیدەکە لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک بە دەم وتنەوەى دروشمی سڵاو و رێزگرتن لە شەهیدان بە خاکسپێردران.

ژ.ت